سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتوەکان سەردانی بەغدادی کرد

KNN : Kurdish News Network
03:04 - 13/12/2025
عێراق
+
-

سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتوەکان هاتە عێراق و لەگەڵ سەرۆکوەیزیارن کۆبوویەوە، ئامانجی سەردانەکەی کۆتاییهاتنی ئەرکێکی یونامییە لە عێراق.


هەواڵ:KNNC

 

ئەمڕۆ ئنەتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتوەکان، سەردانی عێراقی کرد و لە بەغداد لەگەڵ محەممەد شیاع سودانی کۆبوویەوە.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی فەرمیی، ئامانجی سەردانەکەی گۆتێرێس بەشدارییکردنە لە فەرمی کۆتاییپێهێنانی ئەرکی نوێنەرایەتی هاوکاریی نەتەوەیەکگرتوەکان(یونامی) لە عێراق.

 

هەردوولا جەختیان لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی پەیوەست بە پرسی هاوکاریی کردوە، گۆتێرێس جەختی لە پاڵپشتیی بەردەوامی ڕێکخراوەکە بۆ عێراق کردەوە لە ڕێگەی فۆرمی نوێی هاوکاریی گونجاو بۆ قۆناغی داهاتوو...

94 جار خوێندراوەتەوە