ئەمریکا و سعودیە ڕێککەوتنیان لەبواری ئەتۆمی و
دابینکردنی یۆرانیۆم ڕاگەیاند، لەسەر کانزاکانیش ڕێککەوتنکراوە.
هەواڵ:KNNC
پاش کۆبونەوەکانی محەمەد بن سەلمان شازادەی
سعودیە و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و ڕێککەوتنیان لەسەر چەندین بواری گرنگ ڕاگەیاند.
لە دیدارەکەدا هەردوولا گفتوگۆیان لەسەر دوایین
پێشهاتەکانی بەرژەوەندی هاوبەش کرد و بیروڕایان لەبارەی ڕووداوە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان
و هەوڵەکان بۆ پتەوکردنی هاوبەشی ستراتیژی نێوان هەردوو وڵاتی دۆست ئاڵوگۆڕکرا.
لە میانی سەردانەکەدا کۆمەڵێک ڕێککەوتن واژۆ
کرا، لەوانە ڕێککەوتنێکی ستراتیژی بەرگری، هاوبەشی ستراتیژی بۆ زیرەکی دەستکرد، ڕاگەیاندنی
هاوبەش لەسەر تەواوکردنی دانوستانەکان سەبارەت بە هاریکاری لە بواری وزەی ئەتۆمی مەدەنی،
چوارچێوەیەکی ستراتیژی بۆ هاوکاری لە دەستەبەرکردنی زنجیرەکانی دابینکردنی یۆرانیۆم.
هاوکات، کانزاکان، موگناتیسی هەمیشەیی، و کانزا
گرنگەکان، چوارچێوەیەکی ستراتیژی بۆ ئاسانکاریکردنی ڕێکارەکان بۆ خێراکردنی وەبەرهێنانەکانی
سعودیە، ڕێکخستنەکانی هاوبەشی دارایی و ئابووری، ڕێکخستنەکانی پەیوەست بە هاوکاری
لە کەرتی بازاڕە داراییەکان، دانپێدانانی یەکتر بە ستانداردەکانی سەلامەتی ئۆتۆمبێلی
فیدراڵی ئەمریکا، و یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لە بواری پەروەردە و ڕاهێنان، بەشیکی
دیکەن لە ڕێککەوتنەکان...
278 جار خوێندراوەتەوە