ئاژانسێكی ئه‌ڵمانی بڕی ملیارێك دۆلار ده‌داته‌ عێراق

KNN : Kurdish News Network
05:37 - 20/11/2025
عێراق
+
-

سندوقی گەشەپێدانی عێراق رایگه‌یاند؛ به‌پێی ئه‌و ڕێککەوتنەی لەگەڵ ئاژانسی ئەڵمانی بۆ هاریکاری نێودەوڵەتی (GIZ) واژۆی كردوه‌، ئاژانسەکە لە ساڵی 2014ەوە یەک ملیار دۆلاری خەرجکردووە بۆ پاڵپشتیکردنی گەشەپێدان و ژینگە و ڕەخساندنی هەلی کار لە عێراقدا.

هەواڵ:KNNC

محەمەد نەجاڕ، بەڕێوەبەری سندوقەکە،  لە راكه‌یه‌نراوێكیدا ده‌ڵێت "رێککەوتنەکە لەگەڵ ئاژانسی ئەڵمانی بۆ هاوکاری نێودەوڵەتی (GIZ) گرنگە، بەو پێیەی ئامانجی پێشخستنی گۆڕانکاری دیجیتاڵی هه‌روه‌ها ڕاهێنان و پێدانی قەرز بە گەنجان لە بوارەکانی گۆڕینی دیجیتاڵی و ژینگە.



به‌وته‌ی نەجار "ڕێککەوتنەکە وەک سەکۆیەکی جددی بۆ ڕەخساندنی هەلی کار و دابینکردنی بودجە لە بوارەکانی ژینگە و گۆڕینی دیجیتاڵیدا کاردەکات. گرنگی بە ڕاهێنان و پێدانی قەرز دەدات بە کۆمپانیا بچووک و مامناوەندەکان بۆ فراوانکردنی سەرمایەکانیان".
ئاماژەی بەوەشکرد، "دەزگای ئەڵمانی بۆ هاوکاری نێودەوڵەتی (GIZ) دامه‌زراوه‌یه‌كی  حكومییه‌و لە ساڵی 2014ەوە یەک ملیار دۆلاری لە عێراق خەرجکردووە.

202 جار خوێندراوەتەوە