دادگای تێهەڵچوونەوەی
سوید سزای لینا ئیسحاقی هاوڵاتی سویدی-عێراقی پشتڕاستكرده‌وه کە بە تاوانی جینۆساید و په‌یوه‌ندیكردنی به‌ڕیزه‌كانی
داعش لە سوریا سزادرابوو.
هەواڵ:KNNC
لینا ئیسحاقی تەمەن
52 ساڵ، لە ساڵی 2013 لەگەڵ خێزانەکەی چووبوونه سوریا‌و له‌وێ پەیوەندی بە داعشەوە كردبوو كه هه‌ر لە شاری ڕەققەش نیشتەجێ ببوو.
ئه‌و ژنه
تاوانباره له‌وكاته‌ی كه له‌سوریا بوو ، سێ ژن و شەش منداڵی كوردی ئێزدی لە ماڵەکەیدا
بە دیل گرتبوو به‌جۆرێك لە ژێر بارودۆخێکی هاوشێوەی کۆیلایەتیدا مامه‌ڵه‌ی
له‌گه‌ڵ كردبوون.
وه‌ك دادگای ستۆكهۆڵم ئاماژه‌ی پێكردوه ئیسحاق قوربانییەکانی ناچارکردووە ببنه
مسوڵمان و له‌هه‌مان كاتیش‌دا ئازادی جووڵەیانی سنووردارکردووە و بەشێوەیەکی زارەکی
و جەستەیی ئازاری داون و ڤیدیۆی داعشی پیشانداون بۆ تۆقاندنیان" ئه‌مه جگه
له‌وه‌ی كاری قورسی نێو ماڵی پێكردون و لهدامركانهوهی حه‌زی چه‌كداره
تیرۆریسته‌كان به‌كاریهێناون.
له‌به‌رامبه‌ر
ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی كه ئاراسته‌ی كراون لینا ئیسحاق ڕەتکردەوەتهوه کە ئاگاداری ئەو
دەستدرێژییانە بووبێت کە لە ماڵەکەیدا ڕوویانداوە ،بەڵام دادگا بەڵگە و ئیفادەکانی
قوربانییەکان و شایەتحاڵەکانی له‌دژی به‌كارهێناوه.
1627 جار خوێندراوەتەوە