جەنگیز چاندار ڕایدەگەیەنێت: پڕۆسەی چارەسەریی وەستاوە و دەوڵەتی تورکیاش
هۆکاری سستی قۆناغەکەیە و دوودڵە لە هەنگاونان.
هەواڵ:KNNC
جەنگیز چاندار سیاسەتمەداری دۆستی کورد و پەرلەمانتاری پارتی یەکسانی و
دیموکراسی گەلان-دەمپارتی لە نوێترین لێدوانیدا لەبارەی پڕۆسەی چارەسەریی
ڕایگەیاند: کورد هەموو ئەو هەنگاوانەی ناوە کە لەسەری پێویستن، لەگەڵ ئەوەشدا تا
ئێستا دەوڵەتی تورکیا هیچ هەنگاوێکی نەناوە و هۆکاریی دوودڵییەکی لە هەنگاونان دیارنییە.
جەنگیز چاندار: لە ئێستادا پڕۆسەی چارەسەریی وەستاوە و پەرلەمان کاری دیکەی
هەیە
جەنگیز چاندار ئاماژەی بەوەشداوە تا ئێستا کۆمسیۆنی پەرلەمانیی بۆ چارەسەریی
هەنگاوی پێویستی نەناوە و هەرچەندە نوعمان کۆرتومڵوشی سەرۆکی پەرلەمان وتی کە بە
زوویی کۆمسیۆنەکە کارەکانی دەکات، بەڵام گیانلەدەستدانی 20 سەربازە تورکییەکە
پرسەکەی دواخست، وە ئەگەر بە لۆژیکی لە بابەتەک بڕوانرێت ئەوا ئیتر پرسی بودجی
دێتە پێشەوە و تاکە بابەتی پەرلەمان دەبێتە بودجە، کەواتە هیچ پرسێکی دیکە تاوتوی
ناکرێت بە پرسی چارەسەرییەشەوە.
لە کۆتایی قسەکانیدا چاندار ئاماژەی بەوەدا، کورد هەرچییەک پێویست بووە
بیکات کردویەتی و ئەوەی ڕێگرە لەبەردەم پڕۆسەکە، ناوخۆی تورکیایە، دەسەڵت بەرپرسیاری
گەورە و سەرکیی قۆناغەکەیە، ئەوان ئەگەر دەیانەوێت ئازادیی عەبدوڵڵا ئۆجالان و کۆمەڵگەی
ئاشتیی و تورکیای بێتیرۆر پێکەوە کۆبکەنەوە، ئەوا دەبێت دەست لە پێشێلی ئازادیی هەڵبگرن، لەگەڵ باسی ئاشتییدا قەییوم نەسەپێنن بەسەر شارەوانییەکانی کورددا بۆ نمونە
هاوسەرۆکانی شارەوانی وان و مێردین کە نوێنەری هەڵبژێردراون، تا ئێستا دوور لە کارەکانیان.
جەنگیز چاندار دڵنیایی داوا و ڕووی قسەکانی کردوەتە دەسەڵات و وتویەتی، تا دەست لە سیاسەتی سەپاندن و زۆرداریی هەڵنەگرن، چارەسەریی
پێشناکەوێت و ئاشتیی بەدی نایەت......
158 جار خوێندراوەتەوە