لەگەڵ بەردەوامی هێرشەکانى ئیسرائیل و ئێران بۆسەر
یەکتری، نرخى نەوت لە جیهاندا بەردەوام لە گۆڕاندایە و بەراورد بە دوێنێش نرخەکەیان دابەزینی تۆمار کردوە.
ئابوری:KNNC
ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت
بە 76 دۆلار و 54 سەنت، لەبازاڕەكانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژی
رابردو نرخەکەی 16 سەنت دابەزیوە.
جگە لە نەوتى برێنت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى
ئەمەریکیش بە 75 دۆلار 9 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد
بە رۆژی رابردو نرخەکەی 5 سەنت دابەزیوە.
71 جار خوێندراوەتەوە