نرخى نەوت بەرزبونەوەى تۆمار کرد

KNN : Kurdish News Network
08:04 - 18/06/2025
ئابوری
+
-

لەگەڵ بەردەوامی هێرشەکانى ئیسرائیل و ئێران بۆسەر یەکتری، نرخى نەوت لە جیهاندا بەردەوام لە گۆڕاندایە و بەراورد بە دوێنێش  نرخەکەیان بەزربونەوەى تۆمار کردوە.

 

ئابوری:KNNC

 

ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە 76 دۆلار و 67 سەنت، لەبازاڕەكانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژی رابردو نرخەکەی دوو دۆلار و 89 سەنت بەرزبوەتەوە.

 

جگە لە نەوتى برێنت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە 75 دۆلار 16 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژی رابردو نرخەکەی  دوو دۆلار و 86 سەنت بەرزبوەتەوە.

88 جار خوێندراوەتەوە