جیهان؛ نرخى ئۆنسەیەک زێڕ بۆ نزیکەى 3400 دۆلار بەرزبوەوە

KNN : Kurdish News Network
09:04 - 17/06/2025
ئابوری
+
-

نرخى ئۆنسەیەک زێڕ بەرز بوەوە بۆ نزیکەى 3400 دۆلار و پێشبینى بەرزبونەوەى زیاتریش دەکرێت.

 

هەواڵ:KNNC

 

بەپێی پێنوێنەکانى بۆرسەى جیهانى، ئەمڕۆ نرخی زێر بە ڕێژەی 0.4٪ بەرز بوەوە و ئۆنسەیەکی بە 3396 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

 

شرۆڤەکارانی سەر بە کۆمپانیا راوێژکارییەکانى بوارى بازاڕى زێر، پێیان وایە: نرخی زێڕ لەگەڵ گۆڕینی دۆخى جەنگى ئێران و ئیسرائیل و کاریگەریی لە سەر بازاڕە داراییەکان، گۆڕانکاری و بەرزی و نزمی بەخۆوە دەبینێت و دەشڵێن، هەر ئەوە بوەتە هۆى ئەوەی پێشبینى بکەن، نرخی زێڕ بەرەو سەرو 3400 دۆلار بەرز بێتەوە یان دابەزێت.

 

ئەو بەرزبونەوە کەمەى نرخى زێڕ لەکاتێکدایە، دوێنێ نرخی زێڕ بە رێژەی 1٪ دابەزی، لەبەرئەوەی بەشێک لە لێدوانى بەرپرسانى ئێران، بە ئاڕاستەى ڕاگرتن یان کۆتاییهێنان بە جەنگ بو.

88 جار خوێندراوەتەوە