نرخى نەوت دابەزینى تۆمار کرد

KNN : Kurdish News Network
08:05 - 17/06/2025
ئابوری
+
-

لەگەڵ بەردەوامی هێرشەکانى ئیسرائیل و ئێران بۆسەر یەکتری، نرخى نەوت لە جیهاندا بەردەوام لە گۆڕاندایە و بەراورد بە دوێنێش  نرخەکەیان دابەزینێکى کەمی تۆمار کردوە.

 

ئابوری:KNNC

 

ئەمڕۆ سێشەممە، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە 73 دۆلار و 78 سەنت، لەبازاڕەكانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژی رابردو نرخەکەی 79 سەنت دابەزیوە.

 

جگە لە نەوتى برێنت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە 72 دۆلار 30 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژی رابردو نرخەکەی  دۆلارێک و 80 سەنت دابەزیوە.

84 جار خوێندراوەتەوە