لەگەڵ بەردەوامی هێرشەکانى ئیسرائیل و ئێران بۆسەر یەکتری، نرخى نەوت لە جیهاندا بەردەوام لە گۆڕاندایە و بەراورد بە دوێنێش نرخەکەیان کەمێک بەرزبونەوەی تۆمار کردوە.
ئابوری:KNNC
ئەمڕۆ دووشەممە، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە 74 دۆلار و 57 سەنت، لەبازاڕەكانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژی رابردو نرخەکەی زیاتر لە 30 سەنت بەرزبوەتەوە.
جگە لە نەوتى برێنت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە 73 دۆلار 48 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژی رابردو نرخەکەی 50 سەنت بەرزبوەتەوە.
100 جار خوێندراوەتەوە