وتەبێژی کۆنفڕاسی دامەزراندنی بزوتنەوەی گۆڕان ئاشكرایدەكات؛ بەهۆی
تەواو نەبونی رێژەی یاسایی، كۆنفڕانسەكەی دامەزراندنی بزوتنەوەی گۆڕان هەڵگیراوە كە
ئەوەش پرسێكی تەواو ئاساییە دەشڵێت: سەرباری ئەوەی كە لە دەستوری ناوخۆیی
بزوتنەوەی گۆڕاندا پەیڕەوی (50+1) نییە، بەڵام چاوەڕێ دەكەن ئەنجومەنی كۆمسیاران بڕیار
لەسەر دیاریكردنی رۆژێكی دیكە بۆ كۆنفرانسی
تەواوكاری دیاری بكەن.
هەواڵ: (KNNC)
رۆڤان سەروەت، وتەبێژی کۆنفڕاسی دامەزراندنی بزوتنەوەی گۆڕان لە
گەشتی كاتژمێر (08:00)ـی كەی ئێن ئێن رایگەیاند: بەپێی رێكارەكانی كۆمسیۆنی
هەڵبژاردنەكانی عێراق و بەهۆی تەواو نەبونی رێژەی یاسایی، كۆنفڕانسەكەی
دامەزراندنی بزوتنەوەی گۆڕان هەڵگیراوە بۆ گەڕی دوەم كە ئەوەش پرسێكی تەواو
ئاساییە.
وتەبێژەكەی كۆنفڕانسی دامەزاندنی بزوتنەوەی وتیشی: كۆنفرانسەكە
بەپێی رێنمایی و رێكارەكانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق و بەسەرپەرشتی و
ئامادەبونی فەرمانگەی پارت و رێكخراوە سیاسییەكان، كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق،
نوێنەرایەتی وەزارەتی ناوخۆ و دادوەری دادگای تێهەڵچونەوەی سلێمانی بەڕێوەچوە و ئەوان
تەنها چاودێرییان كردوە.
سەبارەت بەنەبونی ناوی ژمارەیەیەك لە ئەندامانی كۆنفڕانسی
دامەزراندنی بزوتنەوەی گۆڕان رونیكردەوە؛ لە ساڵی (2017) و دوای پەسەندكردنی یاسای
پارت و رێكخراوە سیاسیەكان، بزوتنەوەی گۆڕان لیستێكی پێشكەش كردوە كە لە دو هەزار و (132) ناو
پێكهاتوە، كە ئێستا نۆ ساڵی بەسەردا تێپەڕیوە كە زیاتر لە هەزار و (200) ناویان بەهۆی
ئەوە لەناو پارت و رێكخراوی دیكە كار دەكەن یان كۆچی دواییان كردوە نەماوە.
وتەبێژەكەی کۆنفڕاسی دامەزراندنی بزوتنەوەی گۆڕان ئاماژەی بۆ
ئەوەشكرد، سەرباری ئەوەی كە لە دەستوری ناوخۆیی بزوتنەوەی گۆڕاندا پەیڕەوی (50+1)
نییە، بەڵام پابەندی رێنماییەكانی فەرمانگەی پارت و رێكخراوە سیاسییەكان بون و
گەڕی یەكەمی كۆنفرانسەكەیان هەڵگرتوە و چاوەڕێ دەكەن لە نێوان هەفتەیەك بۆ (10) رۆژ ئەنجومەنی
كۆمسیاران بڕیار لەسەر دیاریكردنی رۆژێكی دیكە بۆ كۆنفرانسی تەواوكاری دیاری بكەن.
105 جار خوێندراوەتەوە