(دوو هەڵوێستی تازەی نەوشیرەوان مستەفا)
ئەو
رۆژەی وەفاتی كرد تێكڕای میللەت گریا ، دەركەوت ئەوگریانە بەكۆڵە ڕاست دەرچوو ،
وادەبینین میللەت وهەژاران بێخاوەنن ، بۆیە ئەو رۆژە بوە جەژنی دز و گەندەڵكاران و
مژدەو خەبەری خۆشیان بەیەك دەدا.
هەموو
میللەتیك سۆلۆن وسڵاح الدین و ماندیلا و غاندی خۆی هەیە ، ئەو پیاوەش بۆ هەریم
سۆلۆن بوو ، هەر باوكی هەژاران نەبوو بەڵكو دامەزرینەری دەوڵەت و یاسا و نیشتمان
وهاوڵاتی بوون و سیاسەتی ڕەوشتداری بوو.
لەهەموان
گرنگتر لەگەڵ نەیارەكانیشی بەهەڵویست بوو
،دوونمونە هەڵدەبژێرم كە چۆن باوكی یەكرێزیش بوە
یەکەم:
لە ساڵی 1982-1983 زۆر بە بێڕەحمانە ئەنفالی ماڵ ومنداڵی بارزانیەكان كرا –
ئەوانەی لە كۆمەڵگای قوشتەپە بوون ، بەتوومەتی ئەوەی هیزەكانی (پ، د، ك)لەگەڵ
پاسداران هیرشیان كردۆتە سەر (گردمەندیل) ، ماڵ ومنداڵی بارزانیەكان بێ پیاو بێخاوەن
مانەوە ، هەندێك لەكوردی خایەن (ئیستا دەسەڵاتدارن) لەگەڵ ئەمن وئیستخبارات گیچەڵی
جۆربەجۆریان بە خانەوادەی ئەو بارزانیانە دەكرد.
ئەو
خەبەرە گەیشتە لای كاك نەوشیرەوان ، ئەویش بەبروسكە بۆ ( شەوكەتی حاجی مشیر-
ئەوكات بەرپرسی سەربازی مەڵبەندی 3 بوو )نارد كە بە خێرایی كەرتێك بنێرن بۆ ئەو
ئۆردوگایە و پاسەوانیان بكەن – وابزانم كەرتی سەفین مەلا قەرەیان نارد ،ئیتر لە دوای
ئەو هەنگاوە خەڵكی هەولیریش بەهانایانەوە چوون وبوە بانگەوازو هاریكاری
دووەم: لەزاری مدیری
ئیستخباراتی عێراقەوە لە (ص432كتیبی :حطام بوابە الشرقیە) دەڵێت لە دانوستانی 1991
وەفدیكی كوردی بۆ دانوستان بەسەرۆكایەتی كاك مسعود وكاك نەوشیرەوان هاتبوونە
بەغداو منیش بەشداربووم لە دانیشتنەكەیان، حسین كامل (وەزیری بەرگری) دەنگی زۆر
بەسەر وەفدەكە بەرزكردەوەو ڕووی لەكاك مسعود كرد و ووتی كورد عەمیل بووینە
،مەبەستی كاك مسعود بوو لەگەڵ ئێران ، دانیشتنەكە سام گرتی بوو ، بۆ كاك مسعود
نەدەكرا خۆی دیفاع لەخۆی بكا.
بۆیە نەوشیرەوان مستەفا
بەجواب هات (وەك وفیق سامرائی نوسیویەتی )دەڵێ زیاتر ڕووی لەمن كرد(ڕووی لە حسین
كامل نەكرد) و نەوشیرەوان ووتی: ئەوە چ عێراقیكە كەسیكی وەك (حسین كامل)وەزیری
دیفاع بیت چ زانیاریەكی هەیە جگە لەوەی تەنها زاوای سەدامە .. دریژەی لەو كتیبە
هەیە بخوینەوە ،لە (مذكرات طاهر عبوش) لەویش هەڵویستی وا بەیان كراوە ، ئەو بە
جواب هاتنەی نەوشیرەوان مستەفا گوزارشت بوو لە(برا لەپشت برا بیت..) ، ئەو ویستی
بینای ئەوە بكا كە دوژمن نەتوانی لایەك دابڕی و هیرشی بكاتە سەری ، وەك ئیستا هەر
وەفدیكی كوردی دەچیتە لای داگیركەر دانیشتنەكە بەوە خۆش دەكا كە زەم وغەیبەتی حزب
وسەركردەكانی برای خۆی بكا.
بەلە دەستدانی نەوشیرەوان
مستەفا (سیاسەتی ئەخلاقیش) لە هەریم تێك ڕووخا
820 جار خوێندراوەتەوە