سەر گوزشتە

ساڵی پار مایك پۆمپیۆ هات بۆ قاهیرە و سەردانی زانكۆی ئەمەریكی قاهیرەی كرد بۆ ئەوەی لەوێیوە كۆتای و تێكشكاندنی داعش و ستراتیژی ئەمەریكا بۆ دوای داعش ڕابگەیەنێت، پێشتریش ئۆباما هەر زانكۆی ئەمەریكی قاهیرەوە ستراتیژی نوێ ئەمەریكا بۆ شەڕی داعش ڕاگەیاند

وەك نەریتێك وایە كە ئەمەریكا ستراتیژی خۆی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە زانكۆی ئەمەریكی قاهیرەوە رادەگەێنێت و لەوانە پرۆژەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پرۆژەی ئاشتی ئیسرائیل فەلەستین زۆر ستراتیژی تر هەلەم زانكۆیەوە ڕاگەیەنراوە كە لەساڵی ١٩١٩ دامەزراوە

ئەمە گرنگ نیە ئەوەی جێگای سەرنج بوو ڕێگە نەدرا هیچ ئۆتۆمبیلێكی وەفدەكە و هیچ پاسەوانێك بە چەكەوە بچنە حەرەمی زانكۆ و لەبەردەم دەرگای زانكۆ تا هۆڵی كۆنفرانسەكان ١٠ خولەك دەبێت پۆمپیۆ بەپێ ڕۆشت، چونكە قەدەغەیە ئۆتۆمبیلی دبلۆماسی بچێتە حەرەمی زانكۆ

نە دەوامی زانكۆ ڕاگیرا و نەهاتووچۆ قەدەغەكرا و نە مامۆستاكانی زانكۆ شەڕیان بوو لەسەرئەوەی ڕەسمی لەگەڵ بگرن نە فەرشی سوری بۆڕاخرا، تەنانەت سەرۆكی ئەوكاتی زانكۆ نەهاتە پێشوازی چونكە گفتوەگۆی نامەی دكتۆرای هەبوو، لەبری ئەو ڕاگری كۆلیژی زانستەسیاسی و پەیوەندیە نێودەوڵەتیەكان پێشوازی لێكرد

- زانكۆ وەك ناوەندێكی ڕۆشنبیری دەبێت پێگە و هەیبەتی خۆی بپارێزێت و داببڕێت لە هەموو كاریگەریەكی سیاسی، زانكۆی ئەمەریكی سلێمانیش... خویندكار و بەرپرسەكان بە جبەخانەوە بچنە ژورەوە ئاساییە، باسی زانكۆ حكومیەكان ناكەم، چونكە قەیرانی ئەوان زۆر قوڵترە.

 

 

451 جار خوێندراوەتەوە