یەکێک لە گەورەترین مەترسییەکان لەسەر پرۆسەی بڕیاردانی سیاسی لە هەرێمی کوردستان، خولانەوەی بەشێک لە سەرکردە سیاسیەکانە لە بازنەیەکی داخراوی ناوخۆیی.
ئەمە نەک تەنها دەبێتە هۆی دووبارەبوونەوەی هەڵەکان، بەڵکو دەبێتە هۆی دابڕانێکی مەترسیدار لە ڕاستییەکانی گۆڕەپانی دبلۆماسی نێودەوڵەتی “
دابڕانی بەشێک سەرکردە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان لە جیهان
کاتێک سەرکردەکان مغابن لە جیاتی چاودێری کردنی سەرچاوە هەواڵە جیهانیەکان بکەن تێڕوانینیان بۆ پێشهاتەکان خێرا و سادە دەبێت. ئەمەش توانایان بۆ داڕشتنی سیاسەتی دەرەوە و پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان لاواز دەکات.
مەترسییەکانی سیاسەت لە بازنەی داخراودا
ئەو سیاسەتەی لەسەر بنەمای زانیاری ڕووکەش و هەواڵی ناوخۆیی سۆشیال میدیا بنیاتنرابێت، دوو مەترسی گەورەی هەیە دیارە من بەستم پێگە فەرمێکان نیە لە پلات فۆڕمەکان “
کزیی دیدی ستراتیژی: سەرکردەکە لە جیاتی ئەوەی ئاگەدار بێت لە ڕێککەوتنە ژێربەژێرەکانی ناوچەکە یان گۆڕانکارییەکانی سیاسەتی زلهێزەکان، کاتی خۆی بەدوای ئەوەدا دەبات کە "چی خەبەرە" لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کە زۆرجار پڕە لە دەنگۆ و زانیاری ناڕاست.
پێشخستنی هەستیاری بەسەر عەقڵانییەت: پشت بەستن بە فەیسبووک و تیکتۆک، وا دەکات بڕیارەکان زیاتر لەسەر بنەمای کاردانەوەی سۆشیال میدیایی یان هەست و سۆز بن، نەک لەسەر بنەمای داتای ورد و شیکاریی عەقڵانی.
پرسیار لێرەدا ئەوەیە: چۆن دەتوانرێت کەلتووری بڕیاردانی سیاسی بگۆڕدرێت لە سەرقاڵبوون بە کێشە کاتییەکانی ناوخۆ و سۆشیال میدیاوە، بۆ تەرکیز کردنە سەر شیکاریی قوڵی گۆڕانکارییە جیهانییەکان کە ڕاستەوخۆ کار لە سەر چارەنووسی هەرێمی کوردستان دەکەن .
109 جار خوێندراوەتەوە