جیاوازی نێوان بەهاو و نرخ

حەزدەکەم زۆر بە کورتی و پوختی جیاوازی ئەم دوو وشە ئابورییە بۆ بەڕێزتان بخەمەڕو.


 نرخ بۆ کاڵایەک یان خزمەتگوزارییەک دادەنرێت، کەبڕەکەی دەگمەن یان کەمبێت، واتە کەسانێک خاوەندارێتی دەکەن، بۆیە بازاڕی بۆ پێکدێت و بەهۆی خواست و خستنەوەوە ، نرخی بۆدادەنرێت، بەڵام بەها بۆ ئەو سامانەسروشتیانە دەبێت،کە خاوەندارێتی نیە و لەکاتی ئاسایدا بڕەکەی زۆرە، هێندە زۆرە بەشی پێویستی دانیشتوان دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا بۆ ژیان و مانەوەی مرۆڤ زۆر پێویستە، بەڕادەیەک هیچ مرۆڤێک، ناتوانێت تەنها ساتێک بێ ئەو سامانە بژی.

 

 ئەم جۆرە سامانە لە سروشتدا هێندە زۆر و بڵاوە، و بەهیچ جۆرێک دەگمەنی تیادانیە، بۆیە ناخرێتە بازارەوە و خواست و خستنەڕوی نیە، بۆیە پێی دەوترێت سامانی ئازاد.

 

 وەک هەوا و تیشکی خۆر، بەئارەزوی خۆمان هەواهەڵدەمژین و کەڵک لەتیشکی خۆر وەردەگرین و لە کانی و سەرچاوەکاندا ئاو بەخۆڕایی دەخۆینەو، بەڵام کاتێ بۆ نمونە ئاو دەکرێتە تانکەرێک، یان هەوا دەکرێتە ناو دەبەیەک، ئەوکاتە بڕەکەی سنورداردەکرێت، و لە سامانێکی ئازادەوە دەبێت بە سامانیکی ئابوری،چونکە مرۆڤ ڕەنجی تێداکیشاوە، ئەوکاتە خاوەندارێتی بۆدەکرێت و دەخریتە بازارەوە وخواست و خستەڕوی دەبێت.

 

واتە بەها بۆ سامانی ئازاد دەبێت کە پارە شەرمەزار دەبێت لە هەڵسەنگاندنی، واتە دەبێ بوترێت نرخی دۆڵار نەک بەهای دۆلار، وەک ئێستا لە بازارەکانی هەرێمدا دەوترێت، بەڵام نرخ بۆ ئەوسامانە ئابوریانە دەبێت کە پارە دەتوانیت لە بازاڕدا هەڵسەنگاندنی بۆ بکات.

 

بۆنمونە هەوا نرخ و بازاڕی نیە لەبەرئەوەی لە سروشتدا زۆرە، بەڵام بەهای زۆرە چونکە ناتوانین ساتێک بێ هەوابژین، واتە بەهای بەکارهێانی زۆربەرزە، بەڵام نرخی ئاڵوگۆڕی زۆر نزمە.


 نان و خۆراک و کاڵاکان بەگشتی، نرخ و بازاری هەیە، چونکە کەمی و دەگمەنی تیادایە، بۆیە بەهاو نرخی بەکارهینان و ئاڵوگۆری هەیە.


 زێڕ و دراوە قورسەکان، نرخی ئاڵوگۆریان زۆربەرزە،بەڵام بەهای بەکارهێنانیان زۆر نزمە .


بۆیە دەڵێم....

ئەوەی زۆربێت لاتبێبەهایە، ئەوەی کەم بێت لات بەبەهایە لات، ئەمەش سروشتی مرۆڤەکانە.

153 جار خوێندراوەتەوە