دوا جار بزوتنه‌وه‌ى گۆران بریاره دره‌نگ وه‌خته‌ى دا، به كشانه‌وه له
كابینه‌ى نۆیه‌مى حكومه‌ت، بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان روبه‌روى گێژاوێك بوه‌ته‌وه، دۆست و
دوژمن سه‌ماى له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن، بۆ بزوتنه‌وه‌یه‌ك كه پلانى دانابێت ساڵانى داهاتو
خۆى رێكبخاته‌وه كارێكى یه‌كجار قورسه، به‌ڵام موسته‌حیل نیه.
ئه‌م هه‌مو نیشتمان په‌روه‌ریه ساخته‌یه‌ى كه ئێستاش پێی ده‌فرۆشرێته‌وه
له دوا رۆژ هه‌موى هه‌ڵده‌وه‌رێت، ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه دانى به‌هه‌ڵه‌كانى ناوه
ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌كى ته‌ندروسته، به‌ڵام به‌س نیه بۆ دوباره ژیانه‌وه ئه‌گه‌ر
راستگۆ نه‌بێت، رێكخه‌رى نوێ پێویسته له‌سه‌رى پشتگیرى جڤاتێكى نیشتمانی به‌هێز
بكات و ده‌ست نه‌خاته كاره‌كانیه‌وه و به دورى یه‌كسان له هه‌مویانه‌وه كار
بكات.
هه‌رچى مه‌سه‌له‌ى ته‌وریس و رێكخه‌رى پێشوه، پێویسته به‌یه‌كجارى داخرێت
و جارێكى تر ده‌رفه‌تى هاتنه ناوه‌وه‌ى بزوتنه‌وه‌كه‌یان نه‌بێت، ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ى
ئێستا ره‌نگه جاڕى كه‌وتنێكى گه‌وره بدات به گوێی بزوتنه‌وه‌كه، به‌ڵام له
سیاسه‌تدا ئه‌مه دۆخێكى سروشتیه، گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه رۆحى هه‌ستانه‌وه‌ى
تیا بێت.
له كۆتایدا له‌م هه‌ڵبژاردنه دوباره سیسته‌مى په‌نجا به په‌نجا زیندو
ده‌بێته‌وه، پارتى و یه‌كیه‌تى ئه‌مجاره‌یان هه‌مو جومگه‌كانى حكومرانى به رێكه‌وتن
له‌گه‌ڵ یه‌ك ده‌گرنه ده‌ست، رۆژگارێك دێته پێشه‌وه كه سه‌د خۆزگه به سه‌رده‌مى
كاك ئاواتى دارایی بخوازین!!.
471 جار خوێندراوەتەوە