با پەنجەی پەشیمانی نەگەزین!


هاوڵاتی خۆشەویست

دەنگدەرانی بازنەکانی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان


هەمومان لە دۆخێکی سیاسی نالەباری کوردستاندا دەژین، بەنیگەرانیەکی زۆرەوە لە روداو و پێشهاتەکان لە پرۆسەی سیاسی کوردستاندا دەروانین. راستە گۆران بەبەشداری لە دەسەڵات هەڵەیەکی سیاسی گەورەی کرد، لەکاتی خۆی هەڵوێستی لەپێشێلکردنی ڕێکەوتنی سیاسی بۆ دژایەتی گەندەڵی و جێ بەجێ نەکردنی بەرنامەی چاکسازی وەرنەگرت، بەڵام هەرگیز گۆڕان سەرچاوەی بێبەها کردنی نیشتمان و شکاندنی کەرامەتی هاوڵاتیانی کوردستان نەبوە، سەروەت سامانی هاوڵاتیانی بەتاڵان نەبردوە.


بۆ هەموان پشتڕاست بۆتەوە لە پاشەکشەی گۆراندا، ئومێدو خەونی خەڵک بۆ گۆڕانکاری و دنیایەکی باشتر شکێندرا. ئەمڕۆش لە ناو رکابەری و ململانێی هێزە سیاسیەکان و بانگەشەی هەڵبژاردن دروشمی بێ  ناوەرکی زۆربەی هێزە سیاسەکان دەبینن و دەبیستین. بۆیە لەم هەڵبژاردنەدا گۆڕان بە نیەتی پاک و بەئیرادەیەکی بەهێز و بەپرۆژە و ئەڵتەرناتیڤە رەواو ڕاستەکەی بە دەرفەتدان و متمانەی ئێوە دێتەوە ناو پرۆسەی سیاسی؛ دروشمی گێرانەوەی متمانە بۆ شۆرشی چاکسازی لەکوردستان رادەگەینێت .


لەم خولەدا، وەک هێزێکی سەرڕاست لەناو پەرلەماندا گەروی خەڵکی کوردستان دەبین، بەڵێن بە خەڵکی کوردستان دەدەین کە سەرسەختانە کار بۆ چەسپاندنی مافەکانی خەڵک لە دەستورێکی دیموکراتی سەردەمیانە لەکوردستان دەکەین. پەیڕەوی لێکجایی دەسەڵاتەکان بکات، سەرەوەری یاسا بپارێزێ،  دەسەڵاتێکی نیشتیمانی و حكومەتی هاوڵاتیبون دور لەدەسەڵاتی حیزبی پێک بێنێ. داهاتی کوردستان بەشەفافیەت کۆکاتەوە، یەکگرتنەوەی هێزە نیشتمانیەکان بەکردار جێ بەجێ بکات. عەدالەتی کۆمەڵایەتی بەدیبێنێ، پایتەختی کوردستان شاری شیرینی هەولێر لەقۆرخکاری حزبی دور بخاتەوە بیکاتە شاری هەموان !


لەناو گەرمەی بانگێشەی هەڵبژاردن، دروشم و بەرنامەیەک لە حزبە چەکدارەکان نابینم پاشەکشەیان لە رابردوەی تاقیکراوەیان کردبێ، یان لایەنەکانی تریش تەجاوزی پرۆژەکەی گۆڕانیان کردبێ، بۆیە رو لە خەڵک  و گۆرانخوازن دەکەین، دڵنیاتان دەکەینەوە نوێنەرانی گۆڕان بەهەمان نەفەسی خولی سێیەمی پەرلەمان بەسەرکردایەتی رەوانشاد، کە نوێنەرەکانتان دەیانکرد سوێندی وەفاو بەڵێنی نوێنەرایەتی خەڵک و چاکەی گشتی دەخۆن. ئەوانن دەستبەرداری ئاڵا نیلیەکەی گۆڕان و گۆڕانخوازی نەبون و بەردەوامن. داوای متمانەو دەنگدانتان بۆ نوێنەرانی گۆڕان لێ دەکەین کە بەڵێنیان بە خوداو خەڵک و هاوڕێنیان داوە جێ بەجێکەری بەرنامەی راگەیاندراویان بن.


ماوەتەوە ئەوەی بڵێین: بەئامادەنەبونی پرۆژەی بەهێزی گۆران هەڕەشەکان چەند مەترسیدارو خنکێنەرن بۆ ئایندەی ژیان و چارەنوس و کوردبونمان!
پێچەوانەکەشی، بەمتمانە بەخشین لەسەر سندوقەکانی دەنگدان بەکاندیدانی گۆران، ویژدان ئاسودەیەو پەنجەی پەشیمانی ناگەزن.

427 جار خوێندراوەتەوە