شه‌نكار عه‌بدوڵا
به‌شێك له هاوڵاتیان وه‌ك توڕه‌بوون بایكۆتی هه‌ڵبژاردنیان وه‌ك بژارده‌یه‌ك فڕێداوه‌ته ناو كایه‌ی سیاسی هه‌رێمه‌وه، تاكار گه‌یشته ئه‌وه‌ی حزبێكی وه‌ك هاوپه‌یمانی بایكۆتی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بكات، كه قه‌واره‌كه‌شی له كۆمسیۆن تۆمار كردبوو، بایكۆت ئه‌گه‌رچی مافی هه‌موو كه‌سێكه وه‌ك چۆن به‌شداریش مافی هاوڵاتیانه، به‌ڵام پێویسته ئه‌م بابه‌ته وردتر بیری لێبكرێته‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر له هه‌موو شوێنێك هه‌ڵبژاردن ماف بێت، ئه‌وه له هه‌رێم له‌گه‌ڵ ماف‌دا ده‌بێته ئه‌ركیش، له‌به‌رئه‌وه‌ی:-
1-بایكۆت خزمه‌تی بێ چه‌ند و چۆنی پارتی و یه‌كێتی ده‌كات و چونكه ئه‌وان ده‌توانن به‌فشار و هه‌ڕه‌شه‌ی نانبڕین و به‌ده‌یان ڕێگای تر لایه‌نگرانیان ناچار بكه‌ن بچنه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان و ده‌نگیان پێبده‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه هێزه‌كانی تر له‌به‌ر نه‌بوونی ده‌رفه‌تی یه‌كسان یان دادپه‌روه‌ر ناتوانن هاوڵاتیان به‌زۆر بنێرن، واته ئه‌وكات نرخی كورسیه‌كان داده‌به‌زێت و پارتی و یه‌كێتی كه خه‌ڵكیان به‌ڕێگای ناشه‌رعی ناردووه بۆ ده‌نگدان ده‌نگه‌كانیان زیاد ده‌كات و سه‌ركه‌وتوو ده‌بن.
2-ئه‌گه‌ر پارتی و یه‌كێتی سه‌ركه‌وتن، ده‌یان پرۆژه یاسای مه‌ترسیداریان هه‌یه بۆ داهاتوو، به‌ده‌رفه‌تی ده‌زانن، له‌لاوازبونی هێزه‌كانی تردا تێپه‌ڕێنن و ئه‌مه‌ش ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌جگار خراپ ده‌بێت له‌سه‌ر هاوڵاتیان و ئازادیخوازان، له‌وانه‌ش (پرۆژه یاسای ده‌ستوور، یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و یاسای ڕاژه‌ی فه‌رمانبه‌ران و كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه) و ده‌یانی تر، چۆن له‌ساڵانی ڕابردوو چونكه ده‌ره‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆنیان به‌فرسه‌ت زانیوه بۆ په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه یاسای بودجه‌ی هه‌رێم.
4-بیرت بێت له بایكۆتی تۆ بۆ هه‌ڵبژاردن، ئه‌وه‌نده‌یتر پایه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی مافیاگه‌ری پارتی و یه‌كێتی به‌هێزتر ده‌بێت، ڕێگا خۆشكه‌ری ته‌واو ده‌بێت بۆ پرۆسه‌ی ته‌زویر، كه‌به‌رده‌وام پارتی و یه‌كێتی وه‌ك ڕێگایه‌ك بۆ مانه‌وه‌ی خۆیان په‌نای بۆ ده‌به‌ن، به‌پێی زانیارییه‌كانیش له ئێستادا پارتی و یه‌كێتی به‌سه‌دان هه‌زار ره‌گه‌زنامه‌یان دروستكردووه، له نه‌چونی هاوڵاتیان بۆ ده‌نگدان، خه‌ڵكانی تر ده‌نێرن له‌بری ئه‌وان، ئه‌وكاته‌ش ئه‌زمونی 27 ساڵ حكومڕانیان درێژه پێده‌ده‌ن، ئاسان نییه لاوازكردنیان نه‌ك ته‌نها بۆ ئه‌م هێزانه‌ی كه‌هه‌یه، به‌ڵكو بۆ ئه‌وانه‌ی داهاتوش.
5-به‌ڵام ئه‌گه‌ر تۆ بچیت و ده‌نگ بده‌یت به‌هێزه‌كانی تر، به‌ده‌ر له پارتی و یه‌كێتی، به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ده‌توانن ڕێگری له‌هه‌ندێك له و پرۆژه یاسا خراپانه بكه‌ن و نه‌هێڵێن مه‌رام و پلانه‌كانی پارتی و یه‌كێتی به‌دی بێت، بۆیه له‌مكاته‌دا ده‌نگدان له‌مافه‌وه ده‌بێت به ئه‌رك، بۆ ئه‌وانه‌ی كه خه‌ون به‌دنیایه‌كی جوانتره‌وه ده‌بینن له‌وه‌ی ئێستا كه هه‌یه، كه‌وایه قۆڵی لێهه‌ڵماڵن و كورد وته‌نی، ناوی خوای لێ بهێنن و به‌شداری بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ورت هه‌بێت له ڕه‌نگڕێژكردنی سیستمی سیاسی هه‌رێم و پرۆسه‌ی سیاسی‌دا، ئه‌وكات باشتریش مافی ڕه‌خنه‌گرتن ده‌بێت به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه له‌و هێزانه‌ی كه ده‌نگیان پێداون، بۆیه له هه‌موو حاڵه‌ته‌كاندا ده‌نگدان سه‌دجار باشتره له بایكۆت، سه‌ره‌ڕای وه‌زیفه‌ی هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمدا.
1922 جار خوێندراوەتەوە