هیچكات گومانم له‌ئاستی رۆشنبیری و فیكری ره‌وانشاد كاك نه‌وشیروان نه‌بوه . به‌ر له‌خوێندنه‌وه‌ی كتێبه‌كانیشی ئه‌مزانی ئاستی رۆشنبیری ئه‌م پیاوه ئه‌وه‌نده به‌رزه كه شایسته‌ی سه‌ركردایه‌تی كردنی شۆڕشێكی تازه‌و مۆدێرن بێت، شكست بهنسكۆی شۆڕشێكی گه‌وره‌ی كورد بێنیت و، بهرۆحیهتێكی تازه‌وه شۆڕشێكی نوێ ده‌ستپێبكاته‌وه .
دوای خوێندنه‌وه‌ی كتێبه‌كانیشی، له‌لای من گه‌یشته ئاستی بیرمه‌نده گه‌وره‌كانی مێژوو ، كه پێموایه تا ئێستاش هیچ سه‌ركرده‌یه‌كی كورد‌و سیاسه‌تمه‌دارێكی نه‌گه‌یشتونه‌ته ئه‌م ئاسته فیكریه‌ی ئه‌و، مه‌گه‌ر رابه‌ری سیاسی كورد مام جه‌لال و سه‌رۆك ئاپۆی مه‌زن شانیان له‌شانی بدایه..
دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌ساڵانی نه‌وه‌ده‌كان چه‌ندینجار بوارم بۆ ره‌خساوه له‌حزووری ئه‌م زاته مه‌زنه‌دا ئاماده‌بم وزۆرجار به‌بێ ئیش سه‌ردانم ئه‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی شتێكی تازه‌ی لێ فێر ببم . به‌ڵام له‌دوای ساڵی 2005 ئیدی زوو زوو سه‌ردانم ئه‌كردو هه‌موو جارێكیش ئه‌كه‌وتینه ناو موناقه‌شه‌وه له‌باره‌ی رووداوه‌كانی رۆژو سیاسه‌ت و حزبایه‌تی و په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ حزبه‌كانیتر كه زۆر شتم له‌لایه بیلێم له‌سه‌ر ئاستی بیركردنه‌وه‌و سیاسه‌ت و هه‌ڵوێسته‌كانی له‌م باره‌یه‌وه ، به‌ڵام ئه‌مانه هه‌ڵئه‌گرم بۆ كاتێكی‌تر، ئه‌گه‌ر چی له‌به‌شێك لهوتارهكانمدا باسی هه‌ندێكیانم كردوه بۆ ئه‌وه‌ی بۆ خوێنه‌ران روون بكه‌مه‌وه ئه‌م پیاوه چه‌نێ سیاسه‌تمه‌دارێكی پاك و میللهتپهرست بوه‌وه، تا چه‌ندیش به‌ته‌ك خهمو ئازاره‌كانی میلله‌ته‌كه‌یدا بوه . به‌ڵام له‌م وتاره‌مدا ته‌نها باسی لایه‌نێكی ئه‌م زاته ئه‌كه‌م كه به‌راستی تووشی شۆكی كردم .
له‌دانیشتنی ئێواره‌یه‌كی ساڵی 2014دا له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیدا سه‌ردانم كرد‌و وه‌كو عاده‌ت كه‌وتینه موناقەشهوه كه پێموایه خۆی زۆر حه‌زی له‌موناقه‌شه‌ی خه‌ڵكه رۆشنبیره‌كان بو، لێم‌پرسی : بۆچی ئه‌م شۆڕشه مه‌زنه‌ی كورد له‌دوای نسكۆی ئه‌یلول و رزگاری نیشتمانه‌كه‌مان له‌ده‌ست دیكتاتۆرییه‌ت، ئه‌م گه‌نده‌ڵی و سیسته‌مه دیكتاتۆرییه‌ی ئێستا به‌رهه‌می بێت؟؟!! . له‌وه‌ڵامدا لێی پرسیم " تۆ قورئانت خوێندۆته‌وه".
وتم " به‌ڵێ " وتی له‌سووره‌تی سبأ خوای گه‌وره باسی سلێمان پێغه‌مبه‌ر ئه‌كات كه چۆن ساڵێك بوو به‌سه‌ر گۆچانه‌كه‌یه‌وه مرد بوو، به‌ڵام جنۆكه‌كان نهئهوێران سه‌ر بكه‌ن بهژوورهكهیا، تا مۆرانه‌یه‌ك گۆچانه‌كه‌ی له‌ژێره‌وه خوارد‌و كه‌وته خواره‌وه .ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه كه‌وا ئه‌و پێغه‌مبه‌ره ئه‌وه‌نده ترسی خستبوه ناو دڵی خه‌ڵك و ته‌نانه‌ت سه‌ر جنۆكهكانیشهوه كه نه‌وێرن له‌كاتی مردنیشیا توخنی ژووره‌كه‌ی بكه‌ون . ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی ئێمه‌ش به‌هه‌مان ره‌فتاری دیكتاتۆره‌كانی مێژوو ترسی وایان له‌ناو دڵی خه‌ڵك چاندوه كه نه‌وێرن له دهرگاكانیشیان نزیك ببنه‌وه . سه‌یر بوو ده‌قی ئایه‌ته‌كه‌شی به‌عه‌ره‌بییه‌كی ره‌وان بۆمی خوێنده‌وه .
كاك نه‌وه پیاوێكه كه هه‌موو خه‌سڵه‌ته‌كانی بیرمه‌ندی و كاریزمای سیاسی ودڵسۆزی بۆ قه‌زیه‌ی میلله‌ته‌كه‌ی تێدا بوه، پیاوێكی خاكی وساده كه هه‌مو ژیانی بۆ ئازادی و خۆشگوزه‌رانی میلله‌ته‌كه‌ی ته‌رخانكرد، به‌ڵام به‌داخه‌وه ده‌سه‌ڵاتی به‌ده‌سته‌وه نه‌بو تا بتوانێ ئه‌م میلله‌ته بگه‌یه‌نێته كه‌ناری ئارامی و به‌خته‌وه‌ری، بۆیه وتومه‌و جارێكیترش ئه‌یڵێمه‌وه، چۆن شیعه‌كانی دونیا چوارده قه‌رنه شیوه‌ن بۆ حوسینهكهی خۆیان ئه‌كه‌ن، ئه‌بێ ئێمه‌ی میلله‌تی كوردیش چوارده سه‌ده شیوه‌ن بۆ ئه‌م زاته گه‌وره‌یه بكه‌ین كه ناوی نه‌وشیروان مسته‌فایه..
154 جار خوێندراوەتەوە