کۆنگرێسی ئەمەریکا لەچوارچێوه‌ی
پرۆژه یاسای په‌سه‌ندكردنی بەرگری نیشتمانی (NDAA) بۆ ساڵی دارایی 2026، مەرجی نوێ و توندی بۆ بەردەوامی دابینکردنی بودجە بۆ
هێزە ئەمنییەکانی عێراق داناوه‌و بەشێکی زۆری ئه‌و هاوکاریانه‌ش بەستراونه‌ته‌وه بە پابەندبوونی بەغدا به سنووردارکردنی گروپه‌چەکدارەکان.
هەواڵ:KNNC
بەگوێرەی پڕۆژەیاساکە،
نیوەی ئەو بودجەیەی کە بۆ فەرمانگەی هاریکاری ئەمنی لە عێراق تەرخانکراوە، راده‌گیرێت تا ئەو کاتەی حکومەتی عێراق بەڵگەی
کۆنکرێتی لەسەر پابەندبوونی خۆی بە سێ مەرجی سەرەکی پێشکەش دەکات.
یاساکە وەزیری بەرگری
ئەمریکا پابه‌ند دەکات کە به‌ڵگه بۆ لیژنەکانی
بەرگری کۆنگرێس بخاتەڕوو، کە حکومەتی عێراق "هەنگاوی کردەیی و باوەڕپێکراو"ی
ناوە بۆ جێبەجێکردنی ئەمانەی خوارەوە:
به‌رته‌سكردنه‌وه‌ی
کاریگەریی گروپه چەکدارەکان: کارکردن بۆ
کەمکردنەوەی توانای ئۆپەراسیۆنی گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران کە لە دەرەوەی
چوارچێوەی دامەزراوە ئەمنییە فەرمییەکان کاردەکەن.
بوونی چه‌ك ته‌نیا له‌ده‌ستی ده‌وڵه‌ت وسه‌پاندنی هه‌ژمون
و ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق به‌سه‌ر گشت كه‌رته ئه‌منییه‌كان به‌و پێیه‌ی
فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانه.
لێپێچینه‌وه‌و لێپرسینەوە
لە ئەندامانی گروپە چەکدارەکان یان هێزە ئەمنییەکان کە لە دەرەوەی ده‌سه‌ڵاتی فەرماندەیی
فەرمی کاردەکەن و بەشداربوون لە هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئەمریکا یان هاوڵاتیانی عێراق،
یان بەشداری چالاکیی نایاسایی و ناسەقامگیریان کردووە.
سەرەڕای توندی ناوه‌رۆكی
پرۆژه یاساكه ، به‌ڵام یاساكه دەسەڵات دەدات بە وەزیری بەرگری ئەمریکا بۆ ئه‌وه‌ی
ئەم مەرجانە بۆ ماوەی 180 ڕۆژ هه‌ڵپه‌سێرێت ، ئەگەرهاتو له بەرژەوەندی ئاسایشی نیشتمانی
ئەمریکادا بوو.
لە حاڵەتێکی لەو شێوەیەدا،
پێویستە وه‌زیری به‌رگری لە ماوەی 15 ڕۆژدا بە نووسراو لیژنەکانی کۆنگرێس ئاگادار
بکاتەوە و پاساوی پێویست بۆ ئەم بڕیارە ڕوون بکاتەوە و وەسفێکی وردی هەنگاوەکانی بۆ
گەیشتن بەو ئامانجانەی کە لە یاساکەدا هاتووە، بخاتەڕوو.
1075 جار خوێندراوەتەوە