کۆمپانی تێسلا بۆ باشترکردنی بەرهەمی ئۆتۆمبێلەکانی،
دەیەوێت سود لە کۆمپانیای سامسۆنگ وەربگرێت و بۆ ئەو مەبەستەش ڕێککەوتنێکیان
واژوکردوە، بۆ بەرهەمهێنانی چیپێک بە ناوی ai6 کە دروست کردنەکەی زیاتر لە 16 ملیار دۆلاری تێدەچێت .
زانستی: KNNC
ئەمڕۆ لە پلاتفۆڕمی ئێکس ئیلۆن مەسک سەرۆکی کۆمپانیای تێسلا ڕایگەیاند کە گەیشتونەتە
ڕێکەوتنێک لەگەڵ کۆمپانیای سامسۆنگی کۆری و بڕیار وایە لە داهاتودا کۆمپانیا ئەمریکیەکە
سود لە چیپی ئەلکترۆنی کۆمپانیا کۆریەکە وەربگرێت.
مەسک ئاماژەی
بەوەش دا ئەو چیپە لە ئۆتۆمبیلەکانی تێسلادا بەکاری
دەهێنرێت لە داهاتودا بۆ باشترکردنی و
پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری زیاترو فراوانتر بۆ بەکارهێنەرانی.
خاوەنی کۆمپانیا ئەمریکیەکە رایگەیاند ڕێکەوتنێکیان لەگەڵ
کۆمپانیای سامسۆنگ واژو کردوە بە بەهای 16.5 ملیار دۆلاری ئەمریکی ولەداهاتودا کۆمپانیا
کۆریەکە چیپێک دروست دەکات بە ناوی ai6 کە ئەمە
دەىێتە هۆی باشتربونی لێخوڕینی خۆی لە ئوتومبێلەکانی تێسلادا .
لەدوای ئەم ڕێکەوتنە
پشکی کۆمپانیا ئەمریکیەکە بەڕێژەی ٪1.9 و بەرزبوەوە و بەهەمان شێوەکۆمپانیا
کۆریەکەش پشکی لە بازاڕەکاندا بەڕێژەی٪ 6.9 بەرز بوەوە.
لەئێستادا کۆمپانیای
سامسۆنگ چیپی ai4 بەرهەم
دەهێنێت و بڕیار وایە
لەماوەیەکی نزیکدا ai5 بخاتە بازاڕەوە و دوای ئەوەش بە ماوەیەکی کەم ai6 دروست بکات کە لەگەڵ تێسلادا لەسەری ڕێککەوتون .
63 جار خوێندراوەتەوە