ئەستێرەی پرتوگالی و یاریزانی یانەی چێڵسی جواو فێلیكس، نزیکە لە پەیوەندیکردن بە خولی
سعودییەوە و بە گوێرەی زانیارییەكان، یانەی نەسڕی سعودی لە گفتوگۆدایە
بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە.
وەرزش:KNNC
جواو فێلیكس پۆرتوگالی و یاریزانی یانەی چێلسی ئینگلیزی، لە
پەیوەندیكردنی بە یانەی نەسڕی سعودییەوە نزیك و نەسڕ ئۆفەری گرێبەستی هەمیشەیی بۆ چێڵسی و ئۆفەری بۆ جواو فێلیكس ناردوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان رێككەوتنەكە نزیكە و بڕیارە لە ماوەی 48 كاتژمێری
داهاتو وردەكارییەكانی كۆتایی تەواو بكرێتو بە ئاشکرا ڕابگەیەندرێت.
جواو فێلیكس لە
هاوینی ساڵی پار، لە ریزەكانی ئاتلێتیكۆ مەدریدەوە بە بەهای 52 ملیۆن یۆرۆ
پەیوەندی بە چێڵسیەوە كرد و وەرزی رابردوو بە خواستن لە ئەیسی میلان یارییدەكرد.
فێلیكس توانی لەگەڵ ئەیسی میلاندا
بەشداری 21 یاریی بکات لەو وەرزەی لەگەڵ یانە ئیتاڵیەکەدا توانی سێ گۆڵ تۆمار بکات
و گۆلێکیش دروست بکات
57 جار خوێندراوەتەوە