فرەن "ئەوانەی" لە ئاوروپا داكۆكی لە كورد دەكەن. كەمن یان
ھەر نین ئەوانەی لە كوردستان تەنانەت بە نێویش "ئەوان" دەناسن.
بێ ئاگاكان، لە پێشیاندا دەزگای چاپ و پەخش و نێوەندی مێدیاكاران و ڕۆشنبیرانن.
یواكیم مێدین، 1984-……
ڕۆژنامەوانە، سوێد، داكۆكیكارێكی بە سەبری پرسی كوردە، كتێبی "دۆسیەی
كورد 2023"، پاشان "كۆبانێ: شۆڕشی كوردان و خەباتیان دژی داعش
2016" گەواھیدەرن. وێڕای دیدار لەتەك سەران و، ڕۆژانە چاودێری دۆزی
كورد. 27 نەورۆز، دوای ڕژانە سەرشەقامی یاران، دۆستان و خەڵكی بۆ پشتیوانی ئیمامئۆغڵۆ،
مێدین-یش بە پێچەوانەی چاودێرانی گۆیێ سیاسی چەپی نەگبەتی كوردەوە، كە لە
وەتاقەكانیاندا حەتمیەتی نەمانی ڕژێمیان قەبڵاند، سەفر دەكاتە وێندەرێ
تا لە نزیكەوە ئاگاداری بارودۆخ بێ. لە فڕۆكەخانە دەگیرێ و دەخرێتە زیندانی
"مارمارا", جێی زیندانانی سیاسی.
تیڕۆڕیستێ: 12 ساڵ زیندانی
شكاتنامە لەو، حەوت لاپەڕەیە. دوو تۆمەتە: سوكایەتی بە سەرۆكۆمار
سێ ساڵ و تیڕۆركاری و ھاوكاری كوردان نۆ ساڵ، دەكاتە دوازدە ساڵ زیندانی. 30 ئەم
مانگە، ئاپڕیڵ، دەخرێتە پێش دادگا. سوێد بۆ خۆی ھیچی لەتەك توركیادا پێ ناكرێ،
ژاوە-ژاوێك ھەیە، لێ ئەوان ھەر زوو بۆ بە ئەندامبوونی ناتۆ خۆیان بۆ تاكپەرستێك
چەماندەوە و تازە سەختە پشتیان دە ئاستی دەربار ڕاست بكەنەوە. ماوەتەوە
ڕێكخراوی قەڵەم، ئازادی بیروبۆچوون و دونیای ئازاد و ....... تاد، گەر كارێك لە
ھەمبەر تاكپەرستێكدا بكرێ، بكەن.
دیاردەیەكی خەمبار
ئەوی لە گشتی بە سوێترە، خەمبارترە، ئازاربچێژیت و وەكونجی زیندان
بنرێیت بۆ میللەتێ كە باكی بە گرتن و نەمانی خۆی نییە! كە ناخوازێ بزانێ كێ
دۆستە و كێش دوژمنە.
خێزانی مێدین دووگیانە و بەمزووانە دەبنە، بە ئومێدی
ساخوسەلامەتی، باب و داك!
62 جار خوێندراوەتەوە