22 ئاپڕیڵ، یادی یەکەم ڕۆژنامەی کوردە، هەر لەو مانگەدا،
یادی جینۆسایدی کوردە، دو ڕۆژ دوای ئەو، یانی 24 هەمان مانگ یادی سەیفۆ-یە، ڕۆژی جینۆسایدی
ئەرمەنیان لەلایەن دەسەڵاتی وەسمانلییەوە بە کۆمەکی کورد و ئەلبان.
سەیفۆ وشەیەکی ناوازە و نامۆیە لە فەرهەنگی کوردا! کورد
کە خۆی جێی جینۆسایدی نەیارانی بووە، دەستی تێکەڵی نەیارانیشی کردوە بە نێوی دینەوە
تا نەتەوەیەکی بندەست و بێکەسی وەک خۆی نەمێنن.
بەداخەوە هیچ ڕۆژنامەیەک و هیچ شڕۆڤەکارێ، بەدەر لەو هەوڵە
سەرەتاییەی نێوەڕاستی حەفتاکانی د.کەمال مەزهەر، کارێکی ترمان نییە. ئەو کارەش بێ
دیدەنی ناوچەی ڕووداوەکان کراوە. ئەویش بۆخۆی خەوشێکی ئاکادیمییە. ئەمن نەوتەکانی
سەدەی گوزەشت دیدەنی ناوچەی قارس و وان-م کردوە و ئاسەواری ئەو زەخمەم بە دووچاوانی
خۆم دیوە. بۆیێ دەمی بە دواچوون و شڕۆڤە، کاری ئاکادیمی ڕژد، نەک داستانی پاڵەوانیزم،
هاتووە. جارێکی دی نە هەڵبجە، نە ئەنفال و
نە سەیفۆ کە گشتیان لە ژێر سورەتی ئەنفالدا کراوە، دەبێ ڕوونەداتەوە. دین دەبێ موحیبەت
و میهر بێ وەک جەوهەری. دین مرۆڤقڕیی نییە.
ڕۆمــــانــی
شــــــێت
بەو بۆنەیەوە ڕۆمانی شێت، نووسینی ڕافی، نێوی ڕەسەنی
هاکوب مەلیک هاکۆبیان، لە سوێد بە وەرگێڕانی ئاندێش ک بیۆڕکمان بڵاوکرایەوە. ڕۆمانێ
زیاد لە سەد ساڵە نووسراوە و بۆتە کلاسیک. بەڵام نێوەرۆکی بابەتەکە، ڕەدوونان لە سۆنگەی
ئاین، مەزهەب، بیروباوەڕ، درێژەی هەیە. بۆیێ ڕۆمانی شێت کە ڕووداوی ئەنفالکردنی ئەرمەن
دەگێڕێتەوە، هەنوک زیندەیە، هاوشێوەی گشت کارێکی هونەری کە جینۆسایدی مە، کورد، وەبیر
دێنێتەوە!
وێنە: خێزانێکی ئەرمەنی جینۆسایدکراوی
دەڤەری وان
45 جار خوێندراوەتەوە