ترەمپ: ئێران بەپەرۆشی ڕێککەوتنە و گەرووی هورمز لە ژێر کۆنتڕۆڵی ئەمریکادایە

KNN : Kurdish News Network
08:49 - 22/08/2026
جیهان
+
-

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ڕۆژی شەممە جەختی لەوە کردەوە کە ئێران بەپەرۆشە بۆ واژۆکردنی ڕێککەوتنێک لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکان، هاوکات ئاماژەی بەوەشکرد کە وڵاتەکەی بەتەواوی کۆنتڕۆڵی سنوورەکان و گەرووی هورمزی کردووە.

 

لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا، ترەمپ ڕایگەیاند: "ئێرانییەکان زۆر ئارەزووی ڕێککەوتن دەکەن، بەڵام ئامادە نین بۆ مامەڵەیەکی گونجاو". هێمای بۆ ئەوەشکرد کە تا ئێستا نازانێت لەگەڵ کێدا دانوستان دەکات.

 

ئەوەشی خستەڕوو، ئێران پارەی پێویستی نەماوە و توانای پێدانی مووچەی پۆلیس و سوپای نییە، بانگەشەی ئەوەشی کرد کە تاران چیتر خاوەنی هێزی دەریایی، ئاسمانی، ڕادار یان کەرەستەی تەکنەلۆژی نییە و توانای پیشەسازییشی لەدەستداوە.

 

سەرۆکی ئەمریکا وتیشی: لە ئێستادا گەرووی هورمز وەک "خاکی ئەمریکا" دەبینم، بەڵێنیشیدا کە تەنها بە کۆتاییهاتنی ڕووبەڕووبوونەوەکانیان لەگەڵ ئێران، نرخی نەوت بۆ کەمتر لە ئاستی ئێستای دادەبەزێت.

 

ترەمپ جەختیکردەوە کە ئێران "هەرگیز نابێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی"، هێرشەکانی ئەمریکاش بۆ سەر تارانی بە هەنگاوێکی پێویست زانی بۆ لەناوبردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی. لە کۆتایی قسەکانیدا هۆشداریدا لەوەی، ئەگەر ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی و بەکاریبهێنێت، ئەوا دەبێتە هۆی "لەناوبردنی ئیسرائیل و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست".

164 جار خوێندراوەتەوە