سەرۆکی پارتی
نەتەوەپەرستی تورکیا پێشوازی لە دانانی پارێزگارێکی تورکمان بۆ کەرکوک دەکات و
دەڵێت، ئەو پێکهاتەیە بێ پشت و پەنا نین و کەس ناتوانێت پشتگوێیان بخات.
دەوڵەت
باخچەلی، سەرۆکی پارتی نەتەوەپەرستی تورکیا (مەهەپە)، جەخت لە گرنگیی پێگەی
پێکهاتەی تورکمان لە شاری کەرکوک دەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، قۆناغێکی نوێ و گرنگ لە
شارەکەدا دەستیپێکردووە و لە ئێستاشدا تورکمانەکانی کەرکوک بێ پشت و پەنا نین.
سەرۆکی مەهەپە
لە لێدوانێکدا سەبارەت بە ڕەوشی کەرکوک ئاماژەی بەوە کرد، مێژوو و خەباتی تورکمان
لەو شارەدا بزر نابێت و هیچ لایەنێک ناتوانێت ئەو پێکهاتەیە پشتگوێ بخات.
هاوکات جەختی
لەوەش کردەوە کە وڵاتەکەی کەرکوک و موسڵ لە بیر ناکات.
لە بەشێکی
دیکەی وتەکانیدا، باخچەلی باسی لە پەیوەندیی ڕۆحی و سیاسیی نێوان تورکیا و کەرکوک
کرد و ڕایگەیاند: "ئەو نزایانەی لە ئەنقەرە کران، لە کەرکوک وەڵام درانەوە."
68 جار خوێندراوەتەوە