پەرلەمانتارێک: قاڵیباف لە هەوڵی کوشتن رزگاری بووە

KNN : Kurdish News Network
12:55 - 26/04/2026
جیهان
+
-

ئەندامێکی پەرلەمانی ئێران ئاشکرای کرد، محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی وڵاتەکەیان لە کاتی بەڕێوەچوونی "جەنگی 40 ڕۆژە"دا لە دوو هەوڵی تیرۆرکردن ڕزگاری بووە و لە یەکێک لە هێرشەکانیشدا بۆ چەند کاتژمێرێک لەژێر داروپەردوودا ماوەتەوە.

 

بەپێی لێدوانی موحسین زەنگەنە، پەرلەمانتاری ئێران کە لە مانگی نیسانی 2026دا داویەتی، قالیباف لە کاتی جەنگەکەدا دوو جار تا لێواری گیانلەدەستدان چووە، ئەمەش دوای ئەوەی دوژمن شوێنی مانەوە و کۆبوونەوەکانی بۆردومان کردووە. ئاماژەی بەوەش کردووە، لە یەکێک لە هێرشەکاندا سەرۆکی پەرلەمان بۆ چەند کاتژمێرێک لەژێر داروپەردووی باڵەخانە ڕووخاوەکاندا گیری خواردووە و دواتر ڕزگار کراوە.

 

لە لایەکی دیکەوە، سەرچاوە هەواڵییەکان بڵاویانکردەوە کە لەو هێرشانەدا بە دیاریکراوی شوێنی کۆبوونەوە هەستیار و بڕیاردەرەکان کراونەتە ئامانج.

 

پێشتر، کۆماری ئیسلامیی ئێران لە نامەیەکی فەرمیدا بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان، نیگەرانیی قووڵی خۆی دەربڕیبوو لە بوونی پلانێکی هاوبەشی ئەمەریکا و ئیسرائیل بۆ تیرۆرکردنی گەورە بەرپرسانی وڵاتەکەی.

422 جار خوێندراوەتەوە