ئێران کۆتا وەڵام دەگەیەنێتە ئەمریکا

KNN : Kurdish News Network
09:41 - 25/04/2026
کوردستان
+
-

وەزیری دەرەوەی ئێران لە پاکستان و ئەگەرچی باس لەوە دەکرالەو سەردانەدا پرسی ئەتۆمی تاوتوێ ناکات، بەڵام راگەیەندرا کۆتا وەڵامی ئێران بۆ دەستپێشخەری نێوەندگیرەکان و داواکاری ئەمریکییەکان لە رێگەی ئیسلامئابادەوە ئاراستەی واشنتن دەکات.

 

سەرلەبەیانی ئەمرۆ شەممە عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ عاسم مونیر سوپاسالاری پاکستان کۆبووەوە، کە رۆڵی نێوەندگیر لەنێوان واشنتن و تاران دەگێڕێت، بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی نێوانیان.

 

ئیبراهیم عەزیزی سەرۆکی لیژنەی ئاسایسی نەتەوەیی لە پەرلەمانی ئێران رایگەیاند: عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوە لە سەردانەکەی بۆ پاکستان هیچ ئەرکێکی سەبارەت بە دانوستان لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی پێنەسپێردراوە،

 

جەختیشی کردەوە، بەرنامەی ئەتۆمی هێڵی سووری سەرەکی ئێرانە.

 

لەبەرامبەر تەلەڤزیۆنی فەرمی ئێران بڵاویکردەوە: لە سەردانەکەیدا عێراقچی وەڵامێکی گشتگیر بۆ سەرجەم پێشنیازەکانی عاسم مونیر دەخاتەڕوو کە لە سەردانەکەیدا بۆ تاران گەیاندبوویە بەرپرسانی ئێران.

 

 

هاوکات باس لەوەدەکرێت، جارید کۆشنەر و ستیڤ ویتکۆف نێردەی ترەمپ لە ئیسلامئابادن بۆ وەرگرتنی کۆتا پێشنیازەکانی ئێران لە رێگەی نێوەندگیرە پاکستانییەکانەوە.

130 جار خوێندراوەتەوە