سەرۆکی ئەمریکا پەیامی نوێی بۆ پاپای ڤاتیکان،
ناتۆ و ئێران هەیە و دەشڵێت، لە دوو رۆژی داهاتوودا شتی چاوەڕواننەکراو روودەدەن.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە
نیگەرانییەکانی پاپای ڤاتیکان سەبارەت بە شەڕ لە دژی ئێران رایگەیاند: "تکایە
یەکێک پاپا ئاگادار بکاتەوەکە ئێرانی خاوەنی چەکی ئەتۆمی بە هیچ شێوەیەک قبوڵ
ناکرێت، هەروەها یەکێک تێیبگەیەنێت کە ئێران دوو مانگ بەر لە ئێستا 42 هەزار
خۆپیشاندەری بێتاوان و بێ چەکی کووشتووە.
سەبارەت بە پەیمانی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ)
جارێکی تر تووڕەیی خۆی نیشاندا و رایگەیاند، ناتۆ لەلای ئێمە نەبووە و لە
داهاتووشدا لە لای ئێمە نابێت.
ترەمپ بەشێک لە قسەکانی تەرخان کرد بە ئێران و
سەرەتا لەبارەی درێژکردنەوەی ئاگربەستەوە وتی، کە بەپێویستی نازانێت درێژبکرێتەوە
و بێ ئەوەی زیاتر روونکردنەوە بدات وتی، "لە دوو رۆژی داهاتوودا شتی چاوەڕێنەکراو
و سەرسوڕهێنەر دەبینین".
جەختیشی کردەوە، بۆ ئێران واباشترە کە بگاتە
رێککەوتن، چوونکە رێگە بەو وڵاتە دەدات دەست بە ئاوەدان کردنەوە بکات.
ترەمپ جارێکی تر جەختی لەوەکردەوە، کە سیستمی
دەسەڵاتداری ئێران گۆڕاوە و لە جێگەی کەسانی توندڕەو کە لەلایەن ئەمریکاوە
لادراون، لەئێستادا کەسانی جیاواز لە تاران جڵەوی دەسەڵاتیان بەدەستەوەیە.
لەبەشێکی تری قسەکانیدا ئاماژەی بەوەکرد، ئەگەر
من سەرۆکی ئەمریکا نەبوومایە، جیهان لەبەریەک هەڵدەوەشایەوە.
91 جار خوێندراوەتەوە