ئەمریکا و ئێران لە ئیسلامئاباد کۆدەبنەوە

KNN : Kurdish News Network
08:50 - 11/04/2026
جیهان
+
-

بە نێوەندگیری پاکستان و بە مەبەستی دۆزینەوەی چارەسەر بۆ چەند پرسێکی نێوانیان و کۆتاییهێنان بە شەڕ، بڕیارە ئەمڕۆ وەفدی دانوستانکاری ئێران و ئەمریکا لە ئیسلامئاباد کۆببنەوە.

 

وەفدی ئێرانی بە سەرۆکایەتی محەمەد باقر قاڵیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئەو وڵاتە دوێنێ گەیشتە ئیسلامئاباد و وەفدی ئەمریکیش ئەمڕۆ گەیشتە پاکستان.

 

دۆناڵد ترەمپ رایگەیاندووە، جەی دی ڤانسی جێگری بەشداری دانوستانەکانی ئەمرۆ دەکات، بەڵام بە گوێرەی هەواڵێکی رۆیتەرز تائێستا ئەوە پشتڕاست کراوەتەوە، کە ستیڤ ویتکۆف و جارید کۆشنەر بۆ دانوستان لە پاکستانن.

 

دانوستانەکە بە نێوەندگیری پاکستان هەوڵێکە بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ کێشەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران، لە پرسی بەرنامەی ئەتۆمی، بەرنامەی موشەکی، گەرووی هورمز، سزاکانی سەر ئێران و چەند پرسێکی تر.

 

ئەم دانوستانە دوای 40 رۆژ شەڕی نێوان ئەمریکا/ئیسرائیل و ئێران دێت، کە بە شێوەی کاتی و بۆ ماوەی دوو هەفتە وەستێنراوە و وەستانی یەکجارەکی و دەستپێکردنەوەی ئەو شەڕە بەستراوەتەوە بە ئاکامی دانوستانەکانی ئیسلامئاباد.

28 جار خوێندراوەتەوە