فەرماندەیی دەڤەری یەک بە 6 مووشەک هێرشکرایە سەر بارەگاکانمان
فەرماندەیی دەڤەری یەکی هێزەکانی هەشتا ڕایگەیاند، بارەگاکانی فیرقەی حەوت لە دوو کاتی جیاوازدا کراونەتە ئامانجی هێرشی
موشەکی و لێکۆڵینەوەش لە سەرچاوەی هێرشەکان دەستیپێکردووە
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی فەرماندەیی دەڤەری یەک، هێرشی یەکەم لە کاتژمێر 1:50ی
پاشنیوەشەو بە پێنج موشەک ئەنجامدراوە و بارەگای فیرقەکەی کردووەتە ئامانج، بەڵام
هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە.
هەروەها ئاماژە بەوەشکراوە کە کاتژمێر 2:50ی
پاشنیوەشەو هێرشێکی دیکە بە یەک موشەک بۆ سەر سنووری گوندی "کەلەکین" لە
نزیك هەمان بارەگا ئەنجامدراوە
فەرماندەیی دەڤەری یەک لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە
هێزەکانیان لە ئامادەباشی تەواودان و بەدواداچوونی ورد بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەی
هێرشەکان و لایەنی بەرپرسیار بەردەوامە.
78 جار خوێندراوەتەوە