پارێزگای
دیمەشق بڕیارێکی نوێی دەرکرد و تێیدا پێشکەشکردنی خواردنەوە کحولییەکانی لە تەواوی
ڕێستورانت و یانە شەوانەکانی ناو شاری دیمەشق قەدەغە کرد
بەپێی بڕیارەکە، فرۆشتنی خواردنەوە کحولییەکان
تەنها بە شێوەی "بوتڵی داخراو" و تەنها لە سێ گەڕەکی دیاریکراو تایبەت بە مەسیحیەکان ڕێگەی پێدەدرێت
بەو مەرجەی ئەو شوێنانە مۆڵەتی فەرمیی
بینای بازرگانییان هەبێت
پارێزگای
دیمەشق لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە کردووە، ئەم بڕیارە دوای گەیشتنی کۆمەڵێک
سکاڵا و لەسەر داوای دانیشتووانی ناوچەکە دەرکراوە، بە ئامانجی نەهێشتنی ئەو
دیاردانەی کە بە گوتەی ئەوان "پێچەوانەی ئادابی گشتین
هاوکات
لە بڕیارەکەدا چەند مەرجێک بۆ شوێنەکان دیاریکراوە
دەبێت مەودای نێوان شوێنی فرۆشتنی خواردنەوە
کحولییەکان و شوێنە ئایینییەکان (مزگەوت و کەنیسە)، گۆڕستان و قوتابخانەکان لە 75 مەتر کەمتر نەبێت
هەروەها دەبێت مەودای 20 مەتر لە بنکەکانی پۆلیس
و فەرمانگە حکومییەکانەوە دوور بن
بڕیارەکە
خاوەن کارەکانی پابەند کردووە بە واژۆکردنی بەڵێننامەیەکی دادنووس کە تێیدا هاتووە
بە هیچ شێوەیەک خواردنەوەی کحولی لەناو دوکانەکانیاندا بە "پەرداخ"
پێشکەش نەکەن، بە پێچەوانەوە مۆڵەتەکانیان هەڵدەوەشێتەوە و شوێنەکانیان بە یەکجاری
دادەخرێت
پارێزگا ماوەی سێ مانگی وەک مۆڵەت دیاری کردووە
بۆ ئەو شوێنانەی ئێستا کار دەکەن تاوەکو بارودۆخیان لەگەڵ بڕیارە نوێیەکەدا
بگونجێنن.
43 جار خوێندراوەتەوە