جێگری وەزیری تەندروستیی ئێران بڵاویکردەوە، لەماوەی 9 رۆژدا بە هۆی
هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل 1255 کەس لەو وڵاتە کوژراون، کە 200 کەسیان ژن بوون.
عەلی جەعفەریان لە لێدوانێکدا رایگەیاند: لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕەوە لە
28ی شوبات، تائێستا هەزار و 255 کەسی مەدەنی کوژراون.
باسی لەوەشکرد، لەو 9 رۆژەدا زیاتر لە 12 هەزار کەسیش برینداربوون.
جێگری وەزیری تەندروستیی ئێران ئاماژەی بەوەشکرد، کە لە منداڵی ساوا تا
بەساڵاچووی تەمەن 88 ساڵ لەناو قوربانیاندا هەیە و لانیکەم 200 ژن لە هێرشەکانی
ئەمریکا و ئیسرائیلدا کوژراون.
هەر لە قسەکانیدا ئەو بەرپرسە ئێرانیە رایگەیاندووە، کە بەهۆی هێرشەکانەوە
11 پزیشک و پەرستار کوژراون و 55ی دیکەش برینداربوون.
170 جار خوێندراوەتەوە