ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکە...
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ، 21ـی
شوبات، رۆژی جیهانیی زمانی دایكە، ئەم رۆژە لە لایەن ڕێكخراوی یۆنیسكۆی سەر بە
نەتەوە یەكگرتووەكانەوە لە 17ـی تشرینی دووهەم-11ی 1999 دانرا و دواتر لە لایەن
كۆمەڵەی گشـتی نەتەوە یەكگرتووەكانەوە لەڕێگتەی بڕیارێکەوە بووە فەرمی.
مێژووی
دیاریكردنی ئەم رۆژەش دەگەڕێتەوە بۆ رۆژی 21ـی مانگی شوباتی ساڵی 1952، كاتێك
پۆلیسی پاكستان بە فەرمانی دەوڵەت تەقەی لەژمارەیەک خوێندكاری زانكۆی بە
رەگەز بەنگلادیشی كرد، كە مانگرتنیان بۆ بەكارهێنانی زمانی بەنگالی لە ناوچەكانی
رۆژهەڵاتی پاكستاندا راگەیاندبوو، لە ئەنجامدا چەندین خوێندكار گیانیان لەدەستدا.
لە ئێستادای
جیهانیشدا، رێكخراوی یونسێف چەند ئامارێكی لە سەر زمانی دایک ڕاگەیاندوە كە
بریتین لە:
نزیكەی شەش
هەزار و 700 زمان لە جیهاندا بوونی هەیە.
لە ساڵی 1950
وە نزیكەی 200 زمان لەناوچوون.
184 زمان
لە جیهاندا لە لایەن كەمتر لە 10 كەسەوە بەكاردەهێنریت.
نیوەی ژمارەی
زمانەكانی جیهان لە ژێر هەڕەشەی لە ناوچووندان لەم 100 ساڵەی، كە دادێت نزیكەی6700
زمان هەیە.
هەر زمانێکیش
تایبەتە بەنەتەوە و خێڵێكی جۆراوجۆری دونیاوە.
زمانی كوردیش کە
لە زمانە زیندووەكانی جیهانە و لە ڕیزبەندی چلهەمین زمانی جیهاندایە، لە
شێوەزارەکانی كرمانجی خواروو، كرمانجی سەروو، ناوەڕاست، گۆران، پێکدێت.
لەگەڵ
ئەوەی کوردان بەسەر چوار دەوڵەتی سەردەستدا دابەشکراون، بەڵام زمانی کوردیی بە
بەهێزیی ماوەتەوە و تەواوی هەوڵيکانی داگیرکەران بۆ سڕینەوەی شکستیان هێناوە،
هەروەها زمانی کوردی لە هەردوو پارچەی باشور و ڕۆژهەڵاتی كوردستان گەشەیەكی زۆری
كردوە و باشوری کوردستانیش زمانی کورد زمانی فەرمی ناوەندەکانی خوێندنیەتی....
103 جار خوێندراوەتەوە