بارانبارین تا ناوەڕاستی مانگ بەردەوام دەبێت

KNN : Kurdish News Network
11:01 - 09/02/2026
کوردستان
+
-

بارانبارین بەردەوام دەبێت و ڕەمەزانێکی باراناوییمان لەپێشە.

هەواڵ:KNNC

کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ئاسمان نیمچەهەور و هەوریتەواو دەبێت لەگەل دابارینی نمە باران لەناوچە شاخاوییەکان بەتایبەت لە سنوری سۆران و ڕاپەرین، هەروەها بەفربارینێکی کەمیش لە ناوچە سنوریی و شاخاوییەکان دەبێت، لە سبەینێشدا دابارین زیاد دەکات.

 

لای خۆشییەوە کەشناس شاڵاو هیدایەت بە کەی ئێن ئێنی ڕاگەیاند: بارانی ناو بەناو و بەپچڕپچڕی تاوەکو ناوەڕاستی مانگ بەردەوام دەبێت، هەندێک جاریش ئەگەری هەورە بروسکە و بەرز بوونەوەی ئاستی ئاو هەیە، هەروەها پلەکانی گەرماش نزم نابنەوە.

 

بەپێی پیشبینییەکانی کەشوهەوا مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵ باراناویی و تەڕو توشیی دەبێت و بەشیکی باشی بارانبارین دەکەوێت نێو مانگەکەوە کە کۆتا مانگی زستانە و لەگەڵ ئەوەشدا بەهار باراناویی دەبێت و تا کۆتایی وەرزی دابارین باران لە ناوچەکە نابڕێت و کۆی وەرزی دابارین کەموێنە دەبێت.

598 جار خوێندراوەتەوە