وەزارەتی بازرگانی عێراق ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە، کە باس لەوە دەکەن بەشەخۆراکی
ئەو کەسانە ببڕدرێت کە مانگانە زیاتر لە یەک ملیۆن دینار داهاتیان هەیە.
هەواڵ:KNNC
لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتەکە دووپاتی
کردەوە کە "ئەوەی ماوەیەکە لە هەندێک پلاتفۆرمی سۆشیال میدیا و دەزگاکانی ڕاگەیاندنی
نافەرمیدا بڵاوبووەتەوە، سەبارەت بە بڕینی بەشە خۆراک لەلایەن حکومەتەوە بۆ ئەو فەرمانبەرانەی
کە مووچەی مانگانەیان لە یەک ملیۆن دینار زیاترە، بەتەواوی درۆیە.
لە بەیاننامەکەدا زیاتر ڕوونی کردەوە کە
"ئەم ڕاپۆرتانە بە تەواوی بێ بنەمان"، جەختیشی لەوە کردەوە کە "سیستەمی
بەشەخۆراکی بەپێی میکانیزمە دامەزراوەکان بەردەوامە و هیچ گۆڕانکارییەکی تێدا نەکراوە.
702 جار خوێندراوەتەوە