وەزارەتی کارەبای حکومەتی
هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا هاووڵاتیان دڵنیا دەکاتەوە کە هیچ گۆڕانکارییەک
لە نرخەکانی کارەبای ڕووناکی نەکراوە و ژێرخانی پێوەرە زیرەکەکان هیچ کێشەیەکی تەکنیکییان
نییە. و ئەو پسولانەی بلاو کراونەتەوە هی مانگێک نەبوە بەڵکو هی 46 رۆژ بوە
هەواڵ: KNN
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی
وەزارەت، بەرزبوونەوەی بڕی پارەی پسوولەکان لەم ماوەیەدا بۆ چەند هۆکارێکی سەرەکی
دەگەڕێتەوە، لەوانە: نائاساییبوونی سەرما لە وەرزی زستان و گەیشتنی خواست بۆ ئاستێکی
پێوانەیی، لەگەڵ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ زۆرینەی ناوچەکانی هەرێم کە ئەمە
یەکەمین زستانە هاووڵاتیان بەو شێوەیە سوودمەند دەبن.
لە بەشێکی تری ڕوونکردنەوەکەدا
هاتووە، کە کۆتا خوێندنەوەی پسوولەکان بۆ خولێکی 46 ڕۆژی بووە نەک مانگێک، ئەوەش بەهۆی پڕۆسەی
گواستنەوە و نوێکردنەوەی سیستەمەکان بوە، بەڵام جەخت کراوەتەوە کە درێژبونەوەی ماوەکە
هیچ جیاوازییەک لە نرخی یەکەی کارەبا (تایریفە) دروست ناکات.
لە ماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێردا ئەمە دوەم رونکردنەوەی وەزارەتی کارەبای حکموەتی هەرێمە لەسەر نرخی کارەبای پرۆژەی ڕونکای ئەوەش دوای ئەوەهات چەندین هاوڵاتی لە سنوری پارزیگای هەولێر گازندەی زیاتر بونی نرخەکانیان کردو ڕایان گەیاند حکومەت ەب بێ ئاگاداری پیشوەخەتە نرخی کارەبای روناکی زیاتر کردوە بە جۆرێک گەیشتوەتە نزیکەی سێ هێندەی پیسوی خۆی.
573 جار خوێندراوەتەوە