په‌یمانگه‌ی واشنتۆن
ڕیپۆتی ئه‌مریكی بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌راپۆرتێكیدا باسی له‌ودۆخه
سیاسی و ئابورییه كردوه كه له‌سایه‌ی حزبه‌كان هاتوه‌ته ئاراوه به‌جۆرێك گه‌نده‌ڵی
و دامه‌زراندنی به‌رده‌وام و به‌ستنه‌وه‌ی ئابوری به‌داهاتی نه‌وته‌وه وایكردوه
كه هاتنه ئارای هه‌رحكومه‌تێك له‌م وڵاته ده‌سته‌وه‌ستان بێت به‌تایبه‌تیش
كاتێك حكومه‌ت له‌هه‌ناوی ئه‌و حزبانه دێته ده‌ره‌وه كه ئه‌و واقیعه سه‌خته‌یان
هێناوه‌ته ئاراوه.
هەواڵ:KNNC
وه‌ك له‌راپۆرته‌كه‌دا
هاتوه حزبه باڵاده‌سته‌كان به‌و جۆره مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ت و ده‌سته
حكومییه‌كان ده‌كه‌ن وه‌ك ئه‌وه‌ی موڵكی خۆیان بێت نه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌ك له‌خزمه‌تی
گشتیدا.
راپۆرته‌كه له‌زاری
پرۆفیسۆر ئه‌لیسا واڵته‌ر بڵاویكردوه‌ته‌وه، ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان و
پێكهێنانی حكومه‌ت هیچ گۆڕانكارییه‌كی راسته‌قینه له‌دۆسێی گه‌نده‌ڵیدا ناكات
چونكه ئه‌و هێزانه‌ی كه ئه‌مرۆ ده‌سه‌ڵاتیان دابه‌شكردوه هه‌رهه‌مان ئه‌و
حزبانه‌ن كه له‌دوای 2003 ه‌وه رێساكانی گه‌مه‌كه‌یان داڕشتوه.
له‌به‌شێكی تری
راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌و رێژه زۆره‌ی دامه‌زراندن كراوه كه له‌ماوه‌ی چه‌ند
ساڵی رابردوودا رویداوه به‌جۆرێك كه نزیكه‌ی 700 هه‌زار كه‌س له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی
سودانیدا دامه‌زرێنراون و ئه‌وه‌ش كۆی فه‌رمانبه‌رانی لۆ نزیكه‌ی چوار ملیۆن فه‌رمانبه‌ری
كه‌رتی حكومیی به‌رز كردوه‌ته‌وه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه
كه قه‌یرانی ئابوری و كێشه‌ی كورتهێنانی بودجه به‌رده‌وام ده‌بێت تا ئه‌و كاته‌ی
نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاو ده‌گاته 90 دۆلار و ده‌وڵه‌تیش به‌م جۆره كاركردن و
پێكهاته‌یه‌ی له‌عیراق به‌لۆژیكی یه‌كه‌مجار موچه بده‌ن و پاشان بیر له‌شته‌كانی
تر بكه‌ره‌وه به‌واتای خنكانی دارایی به‌رده‌وام له‌هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك له‌نرخی
نه‌وتدا.
69 جار خوێندراوەتەوە