وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ئەمە دواین وەرزی زستان دەبێت، كە كێشەی پچڕانی كارەبا ڕووبدات و دەشڵێت: تاوەکو کۆتایی ساڵی داهاتوو هەموو خەڵكی كوردستان كارەبای 24 كاتژمێرییان دەبێت.
وەزارەتی کارەبای هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا هاوڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە لە بەردەوامیدان بە چالاکییەکانی زیادکردنی بەرهەمهێنانی گازی سروشتی و کارەبا و سازدانەوە لە تۆڕی کارەبای نیشتیمانی لەپێناو دابینکردنی کارەبا بە باشترین شێوە.
وەزارەتی كارەبا لە ڕوونكردنەكەیدا دەشڵێت: ئەم چالاکییانەش كێشەی 30 ساڵەی کارەبا بەیەکجاری بنبڕ دەکەن و ئەمە دوایین وەرزی زستان دەبێت کەوا کێشەی پچڕانی کارەبا ڕووبدات.
ئاماژە بەوەش دەکات، لەئێستادا 70٪ی هەرێمی کوردستان کارەبای 24 کاتژمێری پڕۆژەی ڕووناکییان پێگەیشتووە و تاوەکو کۆتایی ساڵی داهاتوو هەموو هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان کارەبای نیشتیمانی بەردەوامییان پێدەگات.
116 جار خوێندراوەتەوە