وەزارەتی دارایی
و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان دوورخستنەوەی بانکی پەرەپێدانی نێوەدەوڵەتی (IDB)لەپرۆژەی
هەژماری من راگەیاند.
هەواڵ:KNNC
بەپێی راگەیەنراوێكی وەزارەتەكە لەمەودوا بانكی ناوبراو بەشێک نابێت لە
پڕۆژەی هەژماری من بەهۆی سنووردارکردنی خزمەتگوزارییە بانکییەکانی لەلایەن بانکی
ناوەندی عێراق لەڕووی مامەڵەکردن بە دۆلار.
ئەو مووچەخۆرانەی
حکومەتی هەرێمی کوردستان کە ئێستا لە بانکی پەرەپێدانی نێودەوڵەتی (IDB) تۆمارکراون، لە ڕێگەی سەنتەری خزمەتگوزاری
پڕۆژەی هەژماری من پەیوەندییان پێوە دەکرێت و ئاگاداردەکرێنەوە لەبارەی گواستنەوەی
هەژمارەکانییان بۆ یەکێک لە بانکەکانی دیکەی ناو پڕۆژەکە.
5552 جار خوێندراوەتەوە