بە چاودێری ئەمەریکا هەردو شاندی هەرێم و بەغداد کۆدەبنەوە

KNN : Kurdish News Network
12:38 - 09/07/2025
کوردستان
+
-

ئەمڕۆ بە چاودێری ئەمەریکا هەردو شاندی هەرێم و بەغداد کۆدەبنەوە

 

 هەواڵ: KNNC

 

کاتژمێر یەکی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە بارەگای ئەنجومەنی وەزیران، بە چاودێری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق، هەردو وەفدی دانوستانی هەرێم و بەغداد لەگەڵ کۆمیتە راسپێردراوەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆدەبنەوە.

 

سەرچاوەیەک لەکۆمیتە راسپێردراوەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە دیجیتاڵ میدیای کەی ئێن ئێن-ی راگەیاند؛ ئەمڕۆ خاڵە هاوبەش و ناکۆکەکان تاوتوێ دەکرێت و دەمانەوێت لەماوەی ئەم 24 کاتژمێرە تا سبەینێ بگەینە لێکتێگەیشتنێکی هاوبەش و دواتریش رێککەوتنەکە دەبەینە ئەنجومەنی وەزیران و کۆبونەوەی نائاسایی بۆ ئەنجامدەدەین و دەنگی لەسەر دەدەین.

 

سەرچاوەکە دەڵێت: زۆری خاڵە ناکۆکەکان لەسەر دۆسیەی نەوتە و هەوڵی زۆر دەدرێت بە هەمو لایەک بگەینە رێککەوتن.

 

سلێمانی - بڕیار نامیق

731 جار خوێندراوەتەوە