بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێمی کوردستان، سبەینێ پێنجشەممە، پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە و ئاسمانی هەرێم ساماڵ دەبێت.
هەواڵ: KNNC
ئەمڕۆ چوارشەممە 9ـی تەمموزی 2025، کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتوی بڵاوکردوە.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی ڕایگەیاند: کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما 1 بۆ 2 پلە بەرزدەبنەوەو کەمێک رەشەبا دەبێت.
پلەکانی گەرما لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم بەم شێوەیە:
هەولێر: 42 پلەی سیلیزی
سلێمانی:41 پلەی سیلیزی
دهۆک: 42 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 46 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 43 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 44 پلەی سیلیزی
سۆران: 42 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 29 پلەی سیلیزی
گەرمیان :48 پلەی سیلیزی
200 جار خوێندراوەتەوە