لەگەڵ سەرهەڵدانى شەڕى
نێوان ئیسرائیل و ئێران، بەردەوام دیمەنى خۆحەشاردانى هاوڵاتییانى ئەو وڵاتە لە
پەناگەکان بوەتە جێی سەرنج، روبەرى بەرفراوان و بونى خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان
سەرنجى زۆرێکمانى راکێشاوە، ئەم حەشارگانە کە ژمارەیان لە ملیۆنێک تێدەپەڕێت تەنها
بۆ پاراستنى گیانى جولەکەکانە و نە عەرەب و نە فەڵەستینییەکانى ئەو وڵاتە بۆیان
نییە لەکاتى شەڕدا ژیانیانى تێدا بپارێزن.
په‌ناگه له ئيسرائيل
دياردهيهكى نوێ نيه و مێژويه‌كى دورو درێژى هه‌يه، هه‌رله سه‌ره‌تاى كێشمه‌كێشى
دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تێكى سه‌ربه‌خۆ بۆ جوله‌كه هه‌ميشه ئه‌و كيانه له روبهڕوبونهوهيهكى
سه‌ختدا بوه بۆ خۆ سه‌لماندن له‌گه‌ڵ نه‌ياره‌كانيدا، بۆيه به شێوه‌يه‌كى به‌رده‌وام
له شه‌ڕو ململانێدا بوه بۆ خۆپاراستنيش پێويستيان به جۆره‌ها سه‌نگه‌ر و په‌ناگه
هه‌بوه بۆ خۆحه‌شاردان.
راپۆرت:KNNC
دواى ساڵى 1951 به پێى
ياساكانى به‌رگرى شارستانى هه‌مو ماڵ و شوێنێكى نيشته‌جێبون پێويست بو حه‌شارگه‌ى
تايبه‌ت به‌خۆى هه‌بێت، جه‌نگى كه‌نداو بو به خاڵى وەرچهرخان له مێژوى بنيادنان
له ئيسرائيل ئه‌ويش دواى ئه‌وه‌ى عێراق به چه‌ندين موشه‌كى جۆرى سكۆد هێرشى كرده
سه‌رى و مه‌ترسى چه‌كى كيميايى بو به پرسێكى جددى له‌و وڵاته بۆيه ئەم ئەزمونە
بوە هۆی چاکسازییەکی گەورە لە ستراتیژی بەرگری شارستانی ئیسرائیل‌دا.
تەلئەبیب، وەک زۆربەی
ناوچەکانی تری ئیسرائیل، سیستەمێکی پێشکەوتوی پەناگەی هەیە کە ژێرخانی شارەکەی تەنیوە.
بۆ پاراستنی دانیشتوانەکەی لە هێرشە موشەکی و رۆکێتەکان، ژێر شارى تەلئەبیب یەکپارچە
شارێکی ترە وەک حەشارگە و پەناگە لە کاتى شه‌ڕ و كاتە هەستیارەکاندا به‌کار دەهێنرێت، هه‌ر یەک لەم
پەناگانە جۆری جیاواز و دەستپێگەیشتنی جیاوازیان هەیە کە رەنگدانەوەی هەڕەشە ئەمنییەکان
و رێساکانی بیناسازی لە چەندین دەیەدا پیشان دەدات.
جۆرەکانی پەناگه لە بیناکانی
تەلئهبيب:
مەمەد؛ بە واتاى په‌ناگه‌ى
تايبه‌ت
ئەمە باوترین و باش‌ترين جۆری پەناگهی تایبەتییە کە بە یاسا پێویستە لە هەمو
یەکەيهكی نیشتەجێیی نوێ‌دا بونى هه‌بێت کە لە ساڵی 1993ـەوە سه‌رى هه‌ڵدا.
مەمەد ژورێکی بەهێز و
تایبەتییە لە ناو هەر شوقە یان ماڵێكى تایبەتد بونى هه‌يه.
بە دیواری بەهێز و بنمیچى
ئەستور (نێوان 20 بۆ-30 سانتیمەتر) دروستکراون، ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌كانى به جۆرێك
دروست كراون بەرگه‌ی تەقینەوەی به‌هێز ده‌گرن، ئه‌وه‌نده به‌هێزن به‌رگه‌ى چه‌كى
کیمیایی و بایۆلۆجییەکانيش دەگرن.
لە بارودۆخی ئاسایی‌دا،
مەمەدەکان زۆرجار وەک ژوری نوستن یان ئۆفیسی ماڵەوە بەکاردێن.
مەمەک؛ حه‌شارگه
هاوبه‌شه‌كان كه له يه‌كه نيشتهجێبوهكاندا هه‌ن
ئەمانە شوێنی سه‌لامه‌تى
هاوبەشن کە لە هەر نهۆمێکی ئه‌و بينايانهدا دانراون كه شوقه‌ى زۆريان تێدايه، بەتایبەت
ئەوانەی لە دەیەکانی 1970 و 1980 كان دروستکراون، کە رەنگە مەمەدی تایبەت لە هەمو
شوقەکاندا نەبێت.
هەمان ديزاينى پارێزەری
مەمەدەکانیان هەیە، بەڵام ئه‌مه‌يان گه‌وره‌ترن و به‌جۆرێك دروست كراون كه چه‌ندين
خێزان جيگا ده‌كه‌نه‌وه.
مێکڵات:
ئەمانە پەناگای هاوبەشن
کە زۆرجار لە ژێرخانی بینا كۆنهكاندان و مێژوهكهيان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی
1969 زۆرجار پێویستە دانیشتوان بەرەو ئاستێکی خوارەوە دابەزن، کە رەنگە قورس بێت لە
کاتی ئاگاداریيه کورتهكاندا.
هەندێک لەم پەناگه
هاوبەشە کۆنانە، وەک پەناگایەکی گەورەی بۆمبی ئەتۆمی به‌كارده‌هێنرێن كه روبه‌رێكى
زۆر فراوانى هه‌يه، بەڵام چونكه كۆننپشتگوێ خراون و خزمه‌تگوزارييان تێدا نیيه.
پەناگە گشتییەکان:
جگە لەوانەی لە ناو بیناکانی نیشتەجێیی و بينا و ئۆفیسەکاندان، له ناو
شارى تهلئهبيبدا تۆڕێکی پەناگهی گشتی هەیە؛ ئەمانە سه‌ر به شارەوانی شاره‌كه‌ن،
ژێر قوتابخانە و په‌رستگا و مۆڵ و تەنانەت وێستگەکانی شەمەندەفەری ژێر زەوی (وەک وێستگەی
شەمەندەفەری سوکی بیالیک لە رامات گان، کە خزمەت بە گەشتیارانی ته‌لئه‌بيب دەکات،
وەک پەناگه بەکارهێنراون بۆئه‌وه‌ى خه‌ڵك زياتر پارێزراو بن له ماڵپه‌ڕى شاره‌وانى
ته‌لئه‌بيب ناو و ناونيشان سەدان پەناگای گشتی نوسراوە.
به پێى زانيارى و راپۆرته
رۆژنامه‌وانييه‌كان نزيكه‌ى يه‌ك مليۆن په‌ناگه له ناو خاكى ئيسرائيلدا بونیان
هه‌يه، به جۆرێك هيچ ماڵێك يان باڵهخانهيهك نيیه كه په‌ناگه‌ى تايبه‌ت به‌خۆى
نه‌بێت، به‌ڵام ئه‌م په‌ناگانه ته‌نها بۆ پاراستنى هاوڵاتيیانى به ره‌گه‌ز جوله‌كه‌ن
نه‌ك هه‌مو دانيشتوانى ئيسرائيل، چونكه ئه‌و ناوچانه‌ى كه دانيشتوانهكهىعهرهبن
بۆيان نيیه په‌ناگه دروست بكه‌ن، يان به هه‌زاره‌ها فەڵهستينىههن كه
دانيشتوى ئيسرائيلن رێگه‌يان نادرێت كه په‌ناگه‌ى تايبه‌ت به خۆيان هه‌بێت ئه‌مه‌ش
نيگه‌رانیی و ترس و دڵهڕاوكێيى لاى ئه‌و هاوڵاتیيانه دروستكردوه كه وه‌ك هاوڵاتى
ئيسرائيلى مافى خۆپارستنيان نيیه.
سه‌باره‌ت به زه‌نگى
ئاگادار كردنه‌وه‌كان له كاتى جه‌نگدا ئیسرائیل سیستمێکی ئاگاداری پێشکەوتوی هەیە
كات و جۆر و ده‌نگى ئاگاداركردنه‌وه‌كان له‌و وڵاته جياوازن، هه‌ر ئاگاداركردنهوهيهك
ئاماژه‌يه‌كى تايبه‌تى هه‌يه‌كه به پێى جۆرى مهترسييهكهو كاتى گه‌يشتنى موشه‌كه‌كه
ده‌گۆڕێت.
هه‌ندێك زه‌نگ ده‌بێت
هاوڵاتيیان له ماوه‌ى دو خوله‌كدا خۆيان بگه‌يه‌ننه په‌ناگه‌كان، هه‌ندێكيشيان
كه‌متر له خوله‌كێكه، مهترسيدارترينيان ئه‌وانه‌ن كه ده‌بێت هاوڵاتيیان له
ماوه‌ى 20 تا 30 چركه خۆيان حه‌شار بده‌ن زۆری پەناگەکان و پێشکەوتنی سیستەمی بەرگری
ئیسرائیل وای کردوە کە هێرشە موشەکیەکانی ئەم دواییەی ئێران کەمترین قوربانی لێ بکەوێتەوە.
ئامادەکردنى/ عەدنان عیزەدین
61 جار خوێندراوەتەوە