مەسعود
پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند، سەرجەم بڕگەکانی ئەو لێکتێگەیشتننامەیەی
لەنێوان ئێران و ئەمریکادا واژۆکراوە لە بەرژەوەندیی تاراندایە، ئاماژەی بەوەش کرد
کە شەش ملیار دۆلارە دەستبەسەرداگیراوەکەیان لە قەتەر بۆ دەگەڕێتەوە و
دەستکەوتەکانی ئەم دانوستانە بەڕوونی دەردەکەون.
لە میانی
بەشداریکردنی لە سی و سێیەمین کۆنفڕانسی سیاسەتە نەختینەیی و بانکییەکاندا، مەسعود
پزیشکیان تیشکی خستە سەر هەڵوێستی واشنتن و ڕایگەیاند: "دۆناڵد ترەمپ کە
پێشتر ئێمەی لە ئەنجامدانی زۆر کار قەدەغە دەکرد، لە وتاری ئەم دواییەیدا هەموو
ئەوانەی بە مافی گەل و نەتەوەی ئێران زانیوە". هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، یەکەمین کەسە کە لەم دانوستانانە
ناڕازییە.
سەبارەت بە
مەرجەکانی ئەمریکا لە ڕێککەوتنەکەدا، سەرۆک کۆماری ئێران ڕوونیکردەوە کە تاکە
تێبینیی ئەمریکا ئەوە بووە کە ئێران نابێت خاوەنی بۆمبی ئەتۆمی بێت. لەم
بارەیەشەوە وتی: "ئەمە ئەو بابەتەیە کە عەلی خامنەیی چەندین جار وتڤووی کە
ئێمە بۆمبی ئەتۆمیمان ناوێت، ئەمریکاش وتی هەر ئەمە بنووسن و واژۆی بکەن، ئێمەش
واژۆمان کرد."
82 جار خوێندراوەتەوە