شەپۆلێکی گەرما و خۆڵبارین هەرێمی کوردستان و عێراق دەگرێتەوە

KNN : Kurdish News Network
10:52 - 21/06/2026
عێراق
+
-

دەستەی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە (21ی حوزەیرانی 2026)، کەشوهەوای سەرجەم ناوچەکانی وڵات هاوینی، ساماڵ و هەتاو دەبێت، هاوکات لە کاتەکانی ڕۆژدا پلەکانی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز دەبنەوە و لە بەشێک لە پارێزگاکانی باشوور دەگەنە نێوان 48 بۆ 49 پلەی سیلیزی.

 

بەپێی پێشبینییەکانی دەستەکە، کەشوهەوای وڵات لە کاتەکانی نیوەڕۆدا گەرم بۆ توندەگەرم دەبێت، بەڵام لە کاتەکانی شەو و بەرەبەیاندا بەرەو مامناوەندی و جێگیربوون دەچێت. ئاڕاستەی با لە باکووری ڕۆژئاواوە دەبێت بە خێرایی 10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، بەڵام لە کاتەکانی نیوەڕۆدا چالاک دەبێت و خێراییەکەی دەگاتە ٤٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵێکی سووک لە ناوچە دەشتاییەکانی ناوەڕاست و باشووری وڵات. هەروەها مەودای بینین لە نێوان 8 بۆ 10 کیلۆمەتر دەبێت و لەو ناوچانەی تۆز و خۆڵیان تێدایە بۆ 5 بۆ 7 کیلۆمەتر کەم دەبێتەوە.

 

سەبارەت بە پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی عێراق، بەرزترین پلەکان بەم شێوەیەی خوارەوە تۆمار دەکرێن:

 

کوردستان: کەرکوک 44 پلە، هەولێر 42 پلە، سلێمانی و دهۆک 40 پلەی سیلیزی.

 

ناوچەکانی ناوەڕاست: بەغداد و دیالە 46 پلە، ئەنبار 45 پلە، سەڵاحەدین 44 پلە، و نەینەوا 42 پلەی سیلیزی.

 

ناوچەکانی باشوور: میسان و زیقار 49 پلە، بەسرە، نەجەف، دیوانییە و موسەنا 48 پلە، کەربەلا، واست و بابل 47 پلەی سیلیزی.

276 جار خوێندراوەتەوە