ئه‌گه‌رچی مێژووی سیاسیی ولایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا
مێژووی ئاڵوگۆری كاریگه‌ریی نێوان هه‌ردوو كایه‌ی (میدیا) و (سیاسه‌ت)ه، و ئه‌گه‌رچی
ململانێی نێوان (ده‌سه‌ڵات) و (میدیا)، هه‌میشه دیمه‌نی زه‌قی ژینگه‌ی سیاسیی و
حزبیی و هه‌ڵبژاردنه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی ئه‌و وڵاته‌یه، به‌ڵام هیچ كات به‌ئه‌ندازه‌ی
سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تی چوار ساڵه‌ی (دۆناڵد ترامپ)، (میدیا) و (سیاسه‌ت) له‌لایه‌ك
ئاوێته‌ی یه‌كدی و له‌لایه‌كی دی له‌شه‌ری ده‌سته‌و یه‌خه‌دا نه‌بوون، پێناچێ هیچ
سه‌ركرده‌یه‌ك به ئه‌ندازه‌ی ئه‌م پیاوه سه‌ركێشه خۆی خزاندبێته نێو كایه‌ی
میدیاییه‌وه و وه‌ك میدیاكار ده‌ركه‌وتبێت، له‌كۆتایشدا هیچ كام له‌سه‌ركرده‌كانی
ولایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا به ئه‌ندازه‌ی ئه‌م، (میدیا) زیانی به سومعه‌ی
نه‌گه‌یاند و له‌قاڵبی نه‌دا!.
(دۆناڵد تره‌مپ) هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه به به‌كارهێنانی تۆری
كۆمه‌ڵایه‌تی (تویته‌ر) به شێوه‌یه‌كی زۆر سه‌یر، سه‌غڵه‌تیی بۆ میدیا ته‌قلیدیه‌كانی
وه‌ك رۆژنامه به‌ناوبانگه‌كانی ئه‌مریكا و كه‌ناڵه ئاسمانیه دیاره‌كان دروست
كرد و هه‌موانی به ته‌واوی شپرزه كرد، ئه‌و پێش هه‌موان و له به‌ره‌به‌یاندا په‌یامه
كورته‌كانی له تۆره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو ده‌كرده‌وه و بریاره‌كانی له‌وێوه
ئاراسته ده‌كرد، گوێی نه‌ده‌دا به (ره‌خنه و ئامۆژگاری) (نه‌یار و یار)ه‌كانی،
سه‌رجه‌م ئه‌ته‌كێت و رێوره‌سم و نه‌ریته ته‌قلیدیه‌كانی كۆشكی سپی ئاوه‌ژوو
كرده‌وه، ئه‌و نه‌یده‌ویست له‌و وتانه بگات كه پێیان ده‌وت ئه‌وه ئیشی سه‌رۆكی
ئه‌مریكا نیه ته‌نانه‌ت له كۆبوونه‌وه فهرمیهكانیشدا خه‌ریكی مۆبایله‌كه‌ی
نێو ده‌ستی بێت ! ئیشی ئه‌و نیه ریتویتی پۆست و ڤیدیۆی كه‌سانی تر بكاته‌وه،
ئیشی ئه‌و نیه خه‌ریكی شه‌ره قسه و ده‌رخستنی پاڵه‌وانێتیه‌كانی خۆی بێت له
نێوه تۆره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا ! (دۆناڵد تره‌مپ) جیاواز له هه‌موان ئه‌و پێگه
میدیاییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی كرده فه‌زای بڵاوكردنه‌وه‌ی (هه‌واڵ، چالاكی، ره‌خنه،
سوكایه‌تی، وه‌ڵامدانه‌وه، بریار، ئاگاداری...) و له‌وێوه هه‌میشه ده‌یوست به
نه‌یاره‌كانی بڵێت (من تویته‌ر به‌كار ده‌هێنم كه‌واته من هه‌م !).
ئه‌م شێوازه سه‌یره‌ی به‌كارهێنانی میدیا و به‌تایبه‌ت (تۆره
كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان) له‌لایه‌ن سه‌ركرده‌ی به‌هێزترین و ده‌وڵه‌مه‌ندترین و به‌هه‌ژموونترین
وڵاتی دونیا، دواجار بوویه بزنس و به قازانج بۆ خودی تره‌مپ و بۆ (تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی
تویته‌ر)یش شكایه‌وه، پشكه‌كانی تویته‌ر له بازاری بۆرسه‌ی جیهانیدا ده‌یان جار
سه‌ركه‌وتن و به‌شداربوانی به هه‌زاران زیادیان كرد، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه
ئه‌مڕۆ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌بیركرد و له بریارێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌دا
ئه‌كاونته‌كه‌ی داخست و به‌شێك له كۆمێنتهكانیشی سریه‌وه! .
ئه‌م شێوازه
به‌كارهێنان و مامه‌ڵه‌ی دۆناڵد تره‌مپ بۆ میدیا و تۆره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌دڵنیاییه‌وه
كاریگه‌ریی گه‌وره هه‌م له‌سه‌ر تیۆره سیاسیه ته‌قلیدیه‌كان دروست ده‌كات و هه‌م
پسپۆرانی بواری میدیاش ناچار ده‌كات كه پێداچونه‌وه به تێروانینه باوهكانیان
بۆ كاری میدیایی بكه‌نه‌وه، ئه‌م ستایله له تێكه‌ڵبونی میدیا و سیاسه‌ت ئاتاجی
لیكۆڵینه‌وه‌ی زانستی و كۆنفراس و وردبونه‌وه‌ی زیاتره و له هه‌موان ده‌خوازێت
كه قوڵتر له‌م په‌یوه‌ندیه بكۆڵنه‌وه و ره‌نگه له‌گه‌ڵ خۆیدا ئه‌م پرسیارانه
بهێنێت:
ئایا ئاساییه سه‌رۆكی وڵاتێك له رێگه‌ی تۆری كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه
په‌یام و بریاره‌كانی ئاراسته بكات و له‌گه‌ڵ هاوڵاتیاندا بكه‌وێته چه‌له‌حانێ و
گفتوگۆ و هاندان؟.
ئایا كۆمپانیاكانی په‌یوه‌ندی و پێگه ئینته‌رنێتیه‌كان و تۆره
كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه له چركه‌یه‌كدا و به بیانوی جۆراوجۆر
ده‌مكوتی به‌شداربوانیان بكه‌ن و مافی راده‌ربرینیان لێ زه‌وت بكه‌ن؟
ئایا پێناسه‌ی میدیا و میدیاكار هه‌ر به‌شێوه كلاسیكیهكی ده‌مێنێته‌وه؟
یاخود ئاتاجی دوباره خوێندنه‌وه و پێناسه كردنه‌وه‌یه؟
چۆن باس له ئه‌رك و كاریگه‌ریه‌كانی میدیا بكهینله نێو ئه‌م
ژینگه سیاسیه‌دا؟ ئایا ئیتر ده‌توانین باس له (بێلایه‌نیی) بكه‌ین و وه‌ك چه‌مكێكی
میدیایی؟
چۆن به‌رخورد له‌گه‌ڵ ئه‌م تێكهڵیهی نێوان (میدیا) و (سیاسه‌ت)دا
بكه‌ین و چۆن پۆلێن بۆ ئه‌م دوو كایه هه‌ستیاره بكه‌ین؟
ئه‌مانه و ده‌یان پرسیاری تر ده‌كرێت بكرێنه ته‌وه‌ری خوێندنه‌وه‌ی
زانستیانه بۆ ئه‌م دیارده‌یه، كه سه‌ركرده‌یه‌كی سه‌ركێش له‌گه‌ڵ خۆیدا هێنای و
به‌جێی هێشت و هه‌ردوو كایه‌ی (میدیایی ) و (سیاسی) به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵ كرد.
397 جار خوێندراوەتەوە