*خه‌ونی گۆڕانكاریی و باشكردنی ژیان، له رێگه‌ی
هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌وه، هه‌مان ئه‌و خه‌ونه‌یه كه له سێ ده‌یه‌ی رابردوو هه‌ڵبژاردن
ئاڵۆزتری كردووه، ئه‌وه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌كه به بایه‌ختر
له چۆنێتیی به‌ڕێوه‌چوونه‌كه‌ی ته‌ماشا ده‌كرێت.
*له راستیدا لێره، ئه‌وه بایه‌خی نییه هه‌ڵبژاردن
ساڵێك زووتر ده‌كرێت یاخود ساڵێك دره‌نگ تر، به‌ڵكو گرنگترین بابه‌ت ئه‌وه‌یه چۆن
هه‌ڵبژاردنێك به‌ڕێوه‌ده‌چێت، خۆ ئه‌گه‌ر له دوای ساڵی (١٩٩١)ه‌وه، له‌بری ئه‌و
هه‌ڵبژاردنانه‌ی كراون، ته‌نها یه‌ك هه‌ڵبژاردنی بێ غه‌ش و خاوێن كرابان، زۆر
باشتر بوو له‌و ١٠ هه‌ڵبژاردنه‌ی كراون.
*ئه‌و دونیایه‌ی ئێستا ئێمه‌ی تێداین هه‌ڵبژاردن
پێكیهێناوه، هه‌ر هه‌ڵبژاردنێك به نه‌خشه‌یه‌كی نوێی سیاسیی، شه‌رعییه‌ت به هێزه
ته‌قلیدییه ده‌سه‌ڵاتگه‌راكان ده‌دات، تا خودی هه‌ڵبژاردن نه‌گۆڕێت، هه‌ڵبژاردن
شتێكی ئه‌وتۆی پێ ناگۆڕێت. بۆیه‌ش ئه‌وه‌ی كه زۆر گرنگه جه‌ختكردنه‌وه نییه له
هه‌رچی زووه ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن، به‌ڵكو پێداگریی و تێكۆشانه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی
داهاتوو له‌وانه‌ی رابردوو نه‌چن.
*له هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردوو چ كاتێك ئیراده‌ی
ده‌سه‌ڵات و هێزه خاوه‌ن میلیشیاكان، ویستبێتیان ئه‌و كاته هه‌ڵبژاردن كراوه،
هه‌ر بۆیه‌ش وه‌زیفه‌ی هه‌ڵبژاردن بووه‌ته به‌خشینه‌وه‌ی دووباره‌و سێ باره‌ی شه‌رعییه‌ت
به‌و هێزانه‌ی، له بنه‌مادا له‌سه‌ر هیچ پایه‌یه‌كی شه‌رعی نه‌وه‌ستاون.
*به‌شێك له هێزه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات
له رابردوو كه‌وتنه ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی كه بۆ هه‌ڵبژاردن داكۆكییان له‌و كاتانه
ده‌كرد، كه ده‌سه‌ڵات دیاریده‌كرد له‌بری ئه‌وه‌ی داوای گره‌نتی خاوێنیی و بانگهێشتی
چاودێری نێوده‌وڵه‌تی بكه‌ن و هاوپه‌یمانی كاریگه‌ر بۆ پاراستنی ده‌نگه‌كانیان
دروست بكه‌ن، هه‌ڵبژاردنی پایزی ٢٠١٨ی په‌رله‌مانی كوردستان به نموونه، ئه‌نجامه‌كه‌ی
به جۆرێك شكایەوه ته‌نها هێزه‌كانی ده‌سه‌ڵات به خێر لێی ده‌رچوون.
*دوایین هه‌ڵبژاردن به جۆرێك ده‌ستی ده‌نگده‌ر
و به‌شێك له لایه‌نه‌كانی سوتاندووه، گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵك بۆسه‌ر سندوق ئومێد و
متمانه‌یه‌كی زۆری ده‌وێت، كه ئێستا بوونی نییه.
*له‌ڕاستیدا ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن بۆ ساخته‌كردنی
ئیراده‌ی خه‌ڵك بێت، هه‌ر نه‌كرێت باشتره، خۆ ئه‌گه‌ر ده‌شڵێن دواشبخرێت هه‌ر
ساخته ده‌كرێت، كه‌واته چ پێویسته په‌رۆشی هه‌رچی زوو ئه‌نجامدانی پرۆسه‌یه‌كی
مزه‌وه‌ر بین؟
*ئه‌و ئومێده‌ی ئێستا شه‌قامی عێراقی و به‌شێك
له خه‌ڵكی هه‌رێمیش به كابینه‌ی نوێی كازمی بۆیان دروستبووه، پێویستی به كات و
سه‌قامگیری سیاسی هه‌یه تا ئه‌وه‌ی بزانرێت ئه‌م هیوایه چه‌ند له‌جێی خۆیه‌تی، بێ
ئه‌و دوانه(كات و سه‌قامگیری سیاسی)، هیچ ده‌سه‌ڵاتێك ناتوانێت به‌ڵێنی باشكردنی
ژیانی خه‌ڵك بگه‌یه‌نێته جێ، له دۆخی هه‌ڵبژاردندا هیچ كامیان بوونی نابێت.
*یاسای نوێی فیدراڵیی بۆ هه‌ڵبژاردن، زۆرتر
ده‌رفه‌ت به هێزه قۆرخكار و هاوپه‌یمانییه ته‌قلدییه‌كان ده‌دات، تا بازنه‌كان
كۆنتڕۆڵ بكه‌ن و كورسییه‌كان به‌رنه‌وه، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌و هێزانه‌ی له‌سه‌ر
دوانه‌ی چه‌ك و پاره نه‌وه‌ستاون وه‌ك هه‌میشه زیانمه‌ند ده‌بن، به تایبه‌ت له
دۆخێك‌دا ده‌نگه ناڕازییه‌كان به‌سه‌ر چه‌ندین قوتبی ئینتیخابیدا دابه‌شبن، ئه‌سته‌مه
ئه‌نجامی باشیان هه‌بێت.
*گرنگترین ئه‌رك، هه‌وڵدانه بۆ هه‌ڵبژاردنێكی
خاوێن و بێگزیی جا ئه‌و هه‌ڵبژاردنه پێش وه‌خت، یا پاش وه‌خت بێت، داكۆكیكردن و پێداگریی
له هه‌ڵبژاردنێك بێ لانی كه‌می دڵنیایی، چه‌ند باره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانی پێشوو
و مه‌له‌كردنی چه‌ند باره‌یه له ئاوی هێزه .قورخكاره ده‌سه‌ڵاتداره‌كاندا
588 جار خوێندراوەتەوە