لە ئێستادا حکومەتی ھەرێمی کوردستان دوچاری قەیرانێکی ئابووری بۆتەوە
( پەتای کۆڤید-١٩ ، دابەزینی نرخی نەوت ، بارگژی سیاسی نێوان ھەرێم و بغداد ) و جێ
بەجێ نەکردنی ڕێکەوتنە سیاسیەکان بۆ دروستبوونی کابینەی (٩) مەبەست ڕێکەوتنی نێوان
(یەکێتی و پارتی) و ڕێکەوتنی (گۆڕان و پارتی) وەک پێویست.
ئەم دۆخەی ھێناوەتە پێشەوە (کۆبوونەوەی دەسەڵات لەلای سەرۆکی
ئەنجومەنی وەزیران کە بۆتە ھۆی ئەوەی حکومەت بەو شێوەیە وێنە بکرێت کە تەنھا لە
دەست پاریتدا بەمەش زەقکردنەوەی تەواوی مەرکەزیەت ) وە ھەروھا کێشەی ئابووری
کابینەکانی پێشووتر ھەموو ئەمانە بۆتە بارگرانی حکومەت لە بژێوی ژیانی تاکی
ھاوڵاتی بە شێوەکی گشتی .
لامەرکەزیەت چی یە و کاریگەرییەکانی چی یە لە بەرەو پێش چوون؟
بەرێوبردن سێ جۆرە سیستەمە (مەرکەزی ، عدم ترکیز ئیداری ، لامەرکەزی) .
مەرکەزی :- ئێستای حکومەتی ھەرێم.
عدم ترکیز ئیداری :- ئەوەیە کە لە ئێستادا حکومەتی ھەرێم دەیەوێت
بیکات بۆ دابەزاندنی دەسەڵات بێ ھەمواری یاساکە.
لامەرکەزی:- دابەشکردنی دەسەڵاتە کاریگێری و دارایی و یاساییەکانە بە
پشت بەستن بە یاسای ژمارە (٣) ساڵی (٢٠٠٩)، بریتییە لە پڕۆسەی دابەشکردنی دەسەڵات
و لێپرسراوێتی بۆ فەراھام کردنی سەربەخۆیی بڕیار و بەشداری ھەموو لایەنەکان بێ
گەڕانەوە بۆ بڕیارەکانی کارپێکراوەکانی ناوەند.
ئەو جێگەیەش( ئەنجومەنی پارێزگاکانە ) لە ئێستادا حکومەتی خۆجێی کار
بە چەند بەیاننامەیەک دەکات لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ دەرکراوە دەسەڵاتەکانی تێدا
سنووردار کراوە بە جۆرێک ھەمووی دەگەڕێتەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران ، ئەمە جگە لەوەی
ھەر وەزارەتێک ستراتیژ و بەرنامەی خۆی بۆ بەڕێوبەرایەتی گشتییەکان دابەزاندووە
ئەویش بەھەمان شێوە دەگەڕێتەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران بەمەش تێکەڵەیەک دروست بوو لە
ئیدارەدا.
سیستەمی لامەرکەزیەت ئەتوانێت چی بکات ؟
دەسەڵاتە کارگێری و دارایی و یاساییەکان دابەش دەکات بە پێی پێگە و
بەرپرسیارێیتیە سەر لە نوێ پەریکەری کارگێری ڕێک دەخاتەوە بە نزیکترین دووری لە
جەماوەر ( ڕێکخراوی کۆمەڵی مەدەنی سەندیکاکان ، ڕۆژنامەنوسەکان ، نوخنەی ڕۆشنبیر )
کە دەبنە بەشێکی پڕۆسەی بەڕێوبردن.
ئەو کات پێویستێکی تر دێتە پێشەوە کە دەسەڵاتە داراییەکانە بۆ (
بەھێزکردنی ئابووری ) .
لە ئێستادا حکومەتی ھەرێم دووچاری قەیرانی ئابووری یە کە ناتوانرێت
بەڵێنەکانی خۆی لە پێدانی مووچە بباتە سەر.
کورت ھێنان لە بودجەی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان ، نەمانی بودجەی
پەرەپێدانی پارێزگا و وەفرەکانی نەوت، دەتوانرێت لە ڕێگەی ڕیفۆرمە کشتوکاڵی و
پیشەسازییەکان بەھێنانە پێشەوەی کەرتی تایبەت و ڕەخساندنی پڕۆژەکانی وەبەرھێنان بە
خۆیبوونی کار (خصخەصە) بایەخدان بە کەرتی گەشت وگوزار و دروست کردنی ڕێگا و بان و
پردی بارزگانی لەلایەن کەرتی تایبەت وھۆکارەکانی گواستنەوەی گشتی کەدەبێتە ھۆی
دەستەبەر کردنی ھەلی کار و کەم کردنەوەی بارگرانی مووچە لەسەر حکومەت و داواکردنی
شایستە داراییەکانی ( نەوت و گازی سروشتی ) .
دەرئەنجامی دۆخەکە جێگیربوونی سیاسی و بەرەو پێشەوەچوونی دیموکراتیەت
و دروستبوونی بەھا نەتەوەیی و نیشتمانییەکان لای تاکی ھاوڵاتی وژیانێکی شایستەی
بژێوی.
ھەموو ئەمانە بە ھەموارکردنی یاسای ژمارە (٣) ی (٢٠٠٩) ی ئەنجومەنی
پارێزگاکان و ھەموو یاسا کارپێکراوەکان کە کاریگەریان ھەیە لەسەری.
بۆ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی داوای لامەرکەزیەت دەکات ؟
لە ئێستادا حکومەتی ھەرێمی کوردستان دوچاری قەیرانێکی ئابووری بۆتەوە ( پەتای کۆڤید-١٩ ، دابەزینی نرخی نەوت ، بارگژی سیاسی نێوان ھەرێم و بغداد ) و جێ بەجێ نەکردنی ڕێکەوتنە سیاسیەکان بۆ دروستبوونی کابینەی (٩) مەبەست ڕێکەوتنی نێوان (یەکێتی و پارتی) و ڕێکەوتنی (گۆڕان و پارتی) وەک پێویست.
ئەم دۆخەی ھێناوەتە پێشەوە (کۆبوونەوەی دەسەڵات لەلای سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کە بۆتە ھۆی ئەوەی حکومەت بەو شێوەیە وێنە بکرێت کە تەنھا لە دەست پاریتدا بەمەش زەقکردنەوەی تەواوی مەرکەزیەت ) وە ھەروھا کێشەی ئابووری کابینەکانی پێشووتر ھەموو ئەمانە بۆتە بارگرانی حکومەت لە بژێوی ژیانی تاکی ھاوڵاتی بە شێوەکی گشتی .
لامەرکەزیەت چی یە و کاریگەرییەکانی چی یە لە بەرەو پێش چوون؟
بەرێوبردن سێ جۆرە سیستەمە (مەرکەزی ، عدم ترکیز ئیداری ، لامەرکەزی) .
مەرکەزی :- ئێستای حکومەتی ھەرێم.
عدم ترکیز ئیداری :- ئەوەیە کە لە ئێستادا حکومەتی ھەرێم دەیەوێت بیکات بۆ دابەزاندنی دەسەڵات بێ ھەمواری یاساکە.
لامەرکەزی:- دابەشکردنی دەسەڵاتە کاریگێری و دارایی و یاساییەکانە بە پشت بەستن بە یاسای ژمارە (٣) ساڵی (٢٠٠٩)، بریتییە لە پڕۆسەی دابەشکردنی دەسەڵات و لێپرسراوێتی بۆ فەراھام کردنی سەربەخۆیی بڕیار و بەشداری ھەموو لایەنەکان بێ گەڕانەوە بۆ بڕیارەکانی کارپێکراوەکانی ناوەند.
ئەو جێگەیەش( ئەنجومەنی پارێزگاکانە ) لە ئێستادا حکومەتی خۆجێی کار بە چەند بەیاننامەیەک دەکات لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ دەرکراوە دەسەڵاتەکانی تێدا سنووردار کراوە بە جۆرێک ھەمووی دەگەڕێتەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران ، ئەمە جگە لەوەی ھەر وەزارەتێک ستراتیژ و بەرنامەی خۆی بۆ بەڕێوبەرایەتی گشتییەکان دابەزاندووە ئەویش بەھەمان شێوە دەگەڕێتەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران بەمەش تێکەڵەیەک دروست بوو لە ئیدارەدا.
سیستەمی لامەرکەزیەت ئەتوانێت چی بکات ؟
دەسەڵاتە کارگێری و دارایی و یاساییەکان دابەش دەکات بە پێی پێگە و بەرپرسیارێیتیە سەر لە نوێ پەریکەری کارگێری ڕێک دەخاتەوە بە نزیکترین دووری لە جەماوەر ( ڕێکخراوی کۆمەڵی مەدەنی سەندیکاکان ، ڕۆژنامەنوسەکان ، نوخنەی ڕۆشنبیر ) کە دەبنە بەشێکی پڕۆسەی بەڕێوبردن.
ئەو کات پێویستێکی تر دێتە پێشەوە کە دەسەڵاتە داراییەکانە بۆ ( بەھێزکردنی ئابووری ) .
لە ئێستادا حکومەتی ھەرێم دووچاری قەیرانی ئابووری یە کە ناتوانرێت بەڵێنەکانی خۆی لە پێدانی مووچە بباتە سەر.
کورت ھێنان لە بودجەی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان ، نەمانی بودجەی پەرەپێدانی پارێزگا و وەفرەکانی نەوت، دەتوانرێت لە ڕێگەی ڕیفۆرمە کشتوکاڵی و پیشەسازییەکان بەھێنانە پێشەوەی کەرتی تایبەت و ڕەخساندنی پڕۆژەکانی وەبەرھێنان بە خۆیبوونی کار (خصخەصە) بایەخدان بە کەرتی گەشت وگوزار و دروست کردنی ڕێگا و بان و پردی بارزگانی لەلایەن کەرتی تایبەت وھۆکارەکانی گواستنەوەی گشتی کەدەبێتە ھۆی دەستەبەر کردنی ھەلی کار و کەم کردنەوەی بارگرانی مووچە لەسەر حکومەت و داواکردنی شایستە داراییەکانی ( نەوت و گازی سروشتی ) .
دەرئەنجامی دۆخەکە جێگیربوونی سیاسی و بەرەو پێشەوەچوونی دیموکراتیەت و دروستبوونی بەھا نەتەوەیی و نیشتمانییەکان لای تاکی ھاوڵاتی وژیانێکی شایستەی بژێوی.
ھەموو ئەمانە بە ھەموارکردنی یاسای ژمارە (٣) ی (٢٠٠٩) ی ئەنجومەنی پارێزگاکان و ھەموو یاسا کارپێکراوەکان کە کاریگەریان ھەیە لەسەری.
1140 جار خوێندراوەتەوە