ڕاستی یەکی زانستی و پزیشکی یە ، کە بەهێزترین چەکی دەستی مڕۆڤ بۆ ڕووبەڕوبونەوەی نەخۆشی ڤایرۆس وەک ڤایرۆسی کۆڕۆنا بریتی یە لە
یەکەم، خۆپارێزی ... بەپێی ڕێنماییەکان بۆ تووش نەبوون
دووەم ، بەهێزکردنی بەرگری لەشمانە
بۆ ڕووبەڕوبونەوەی ڤایرۆسەکە و زوو چاکبونەوەمان لەکاتی توشبوون بەڤایرۆسەکە.
بۆ بەهێزکردنی بەرگری لەشمان لەو ماووەیە زور گرنگە ئاشنای ئەو زانیاریانە بین و جێ بەجێیان بکەین :-
۱. هێورکردنەوەی دەروون و نەترسان و نەشلەژان ، هەنگاوی سەرەکی و گرنگە.
دڵنیابین کەوا مادام ئێمە پەیڕەوی ڕێنماییە خۆپارێزیەکان دەکەین ، پێوویست بەهیچ ترس و دڵەڕاوکێ ناکات .
تا دەکرێت خۆت بەدوور بگرە لە هەواڵەکانی تایبەت بەڤایرۆسەکە و پڕوپاگەندەکان. کە زانیاریت پەیداکرد لەسەر نەخۆشی یە کە و ڕێنماییەکانی خۆپارێزی . پێوویست بە متابعەی ڕۆژانە ناکات . دەکرێت ڕۆژی یەک جار یان دوو جار ئاگاداری هەواڵ بیت .
هەمیشە ئەوەت لەبیر بێت ،مادام پابەندی ڕێنماییەکانی و لەماڵی خۆتی ، تۆ پارێزراوی .
۲. خەوتن ، بەتایبەت شەوان زوو بنوو ، خەوتنەکەت ڕێکبخە کە لە هەشت کاتژمێر کەمتر نەبێت
۳. وەرزشکردن ، ڕۆژانە نیو کاتژمێر تا یەک سعات بە یەک جار یان چەند جرێک . وەرزشی سووک ئەنجام بدە لەماڵەوە . هەر جورە وەرزشێکی سووک کە دەیزانی و دەتوانی ئەنجامی بدەیت
٤. خواردنی تەندروست ، وواتە خواردنی جۆراو وجۆر ، سەوزە و میووە ،جۆراو جۆر بێت ، ڕۆژانە سەوزە و میوە بخۆ بەڵام ئاگادار بە جوان بیانشۆوە و پاکژ بن.
لیمۆ ، پرتقاڵ ( هەر میوەیەکی تر ) گێزەر، سەوزەوات...
هەروها چەرەزات ڕۆژانە یەک مشتی بچوک بخورێت گرنگە
٥. ئاو خواردنەوە ، زۆر گرنکە ڕۆژانە ٨ پەرداغ ئاو بخۆ وە ، ئەگەر تینوشت نەبوو ، هەر بیخۆوە.
٦. خواردنە چەور و شیرینیەکان زۆر کەم بکەوە ئەوانە بەرگری لەش کەم دەکەنەوە
۷. جگەرە کێشان ،بەرگری لەش کەم دەکات ، زۆر کەمی بکەوە و هەوڵی وازهێنان بدە
٨. چاڵاکی خۆ هێورکردنەوە ، بەهەر جۆرێک بۆت گونجاو بێت و باوڕت پێی هەبێت .ڕۆژانە بیست خولەک تا نیو کاتژمێر تەرخانبکە بۆ خۆ هێورکردنەوە.
گرنگە لەو ماوەیە کاتەکانت لەماڵەوە بەشتێک بەسەر بەریت کە حەزت لێی بێت ، خوێندنەوە ، سەیری فلمێک بەمەرجێک ترسناک نەبێت، بەڕێگەی سۆشیال میدیا لەگەڵ ئەوانە پەیوەندی بکە کە کەسی پۆزەتیڤن و لەو کەسانە نین کە هەردەم بە گلەیین و پڕوپاگەندە بڵادەکەنەوە وهەمیشە باسی ترس و نەخۆشی دەکەن.
15485 جار خوێندراوەتەوە