بایکۆتی
هەڵبژاردن کارێکی ڕەوایە ، چالاکییەکی کەسی و دروستە شێوەیکەی ناڕازایی
گرنگە . ئەوانەی کە بایکۆت دەکەن دیارە هەر یەکەیان بۆچون و بیانوی خۆیان
هەیە. من دژ بە بەشداریکردنی هەڵبژاردانم ، واتە بایکۆتی دەکەم لەبەر ئەم
هۆیانەی خوارەوە:
یەك: هەڵبژارنی
گشتی گەورەترین درۆی مێژوییە. یەکەم جار کە هەڵبژاردن کراوە ساڵی 1708 بووە لە
بریتانیا دواتر لە ساڵی 1792 لە فەرەسا بووە. هەر لەو کاتەوە تا ئێستا کۆت و
زنجیری پێمان توندتر دەبێت لە سای هەڵبژاردنیشدا گۆڕانێکی وا کە سیستەمەکە لەبەر
بەرژەوندی خۆی و تێکۆشانی خەڵکی نەبێت بەسەر ژیانماندا, بە بەراورد بە تێپەڕینی
ئەم هەموو ساڵانە نەهاتووە. هەڵبژاردن هەر درۆیەکی مێژوویی نییە، بەڵکو لەوە
خراپتر ئەو هەژموون و کاریگەرە خراپەیەتی کە بۆ ماوەی 517 ساڵە خەڵکی پێ
دەگەمژێرێنری بووەتە باشترین وەسیلە و دەزگە بۆ مانەوەی سیستەمی کۆیلەیەتی و
لێدانی بزوتنەوەی ڕاستەقینەی خەڵکیش .
دوو: گەر
هەڵبژاردن شتێکی بگۆڕیایە ، بێ گومان هەر زوو یاساخ دەکرا. لە ڕەدەڵ و بەدەڵی
حیزبەکان و هاتنە سەرحوکمیان چەند گۆڕانکارییەکی بچوك دەکرێت، بەڵام گۆڕانکاری
بنەڕەتی نا، ئەو گۆڕانکاریانەی کە هەڵبژاردن دەیانکات گۆڕانکاری سەرەکی نیین لە
ئاستی داخوازییە سەرەکییەکانی خەڵک و پێداویستییەکانیاندا نیین .
دەوڵەت و
سامانداران و حوکمڕانان ئەوەندە گەلحۆ و گەمژە نیین گەر بزانن ئەوەی کە هەیانە لە
سامان و دەسەڵات و دەستڕۆیشتن لە دەستیان دەچێت ئەوە هەر زوو ڕێگایان لە هەڵبژاردن
دەگرت.
سێ: دەبێت
ئەوەو بزانین کە هیچ وڵاتێك ، هیچ دەوڵەتێك سەربەخۆ نییە لە هیچ ڕویەکەمەوە بە
مەسەلەی ئابووریشەوە ، سیستەمەکە هەموویانی بە یەکەوە واگرێ داوە و
بەستوونیەتەوە، پێویستیان بە یەکدییە.
هەر لەبەر
ئەمەش چەندێك دروشم و ئامانجی کاندیدەکان بریقەدار و قەشەنگ بێت، ناتوانن
گۆڕانکاری بنەڕەتی بکەن ، ناتوانن لە پاشکۆیی دەرودراوسێ و ولاتانی دیکە دەرچن
. پرسی بازرگانی و ئاڵووێڵ و قەرزو قۆڵە و هاوکاری و یارمەتی یەکدی دەبێتە
ئەو ڕێگرییە کە هەرگیز ناتوانن بە بێ یەك بژین و بمێننەوە. پرسی ئابووری ئەو
پرسەیە کە ئەمڕۆ هیچ وڵاتێك بە ئەمەریکاشەوە ناتوانێت سەربەخۆیانە بژی،
خودئیکتیفایی خۆیان مەحاڵە و هەمیشە پێویستیان بە دەوڵەتان و دەزگە دراوییەکانی
جیهان دەبێت .
چوار: دەنگدان
هۆکارێکی ' شەرعییە' و بایکۆتکردنی تاکە ڕێگایەکە کە خەڵکی بتوانێت دەنگی ناڕەزایی
خۆیان هەڵبڕن و سزای ستەمکارانی پێبدەن ویژدانی خۆشیانی پێ ساف بکەن . ئەو
حیزبانەی کە هەڵپەی گرتنەدەستی دەسەڵاتیانە زۆر باش لە دەنگنەدانی خەڵکی تێدەگەن.
ئەمڕۆ لە
بریتانیا لیژنەی Think Tank ، بیرکردنەوەی پۆڵایانە ( گەر وەرگێڕانەکە
بگونجێ] دروست بووە تاکو لە هۆکاری سایکۆلۆجی و سیاسی و کۆمەڵایەتی خەڵکی بکۆڵنەوە
و لە دەنگنەدانیان لە هەڵبژاردنەکاندا. ئەم پرسە دەوڵەتی بریتانی و ئەوانەی کە لە
پشتەوە بەڕێوەی دەبەن هەراسان کردووە و هەستیان بەم شکستەی دەنگدان کردووە ،
کە وردە وردە کەشفبوونی درۆ گەورە مێژووییەکەیە ، بۆیە بە ملیۆن پاوەند تەرخان
کراوە تاکو ئەم کێشەیە چارەسەر بکرێت.
61 جار خوێندراوەتەوە